ئەوروپائیسپانیا

بەهۆی سەرپێچییەوە، بارسا مەترسی دوورخستنەوەی هەیە لە جامی شا

یاریگانێت- دوای شکستەکەیان بەرامبەر لیڤانتی لە قۆناغی 16ی جامی شای ئیسپانیا لە یاری چوون 2-1 ، ئێستا مەترسیەک لەسەر دوورخستنەوەی بارسا هەیە لەو جامە.

ڕۆژنامە جیهانییەکان ئەم بابەتەیان گەرم وەرگرتووە و باس لە هۆکاریی ئەو مەترسییە دەکەن. بەوەی یانە کەتەلۆنییەکە یاری بە یاریزانێکی کردووە (خوان بێرناندزی بەرگریکار – ناسراو بە چومی)پێشتر لە Barca B کە ڕۆژی یەکشەممەی پێشووتر لە یاریان بەرامبە Castellon پێنجەم کارتی زەردی وەرگرتووە. بەڵام بارسا درکی بەمە نەکردووە پێش یارییەکە. بە هەمان شێوەی ڕیاڵ سێ وەرزی پێش ئێستا.

ڕیاڵ دێنیس چێرچێڤی یاریزانی باڵی ڕووسی لە جامی شا بەرامبەر یانەی قادیش بەکار هێنا، بێ ئاگا لەوەی ناوبراو ئەوکاتەی لە ڤیاڕیاڵ بووە بە خواستن، ڕاگیرا بوو.

بە پشتبەستن بە مادەی 76 لە یاساکانی تایبەت بە تەمبێ کردن، هاتووە: “بۆ ئەو یانەیەی کە بە پێکهاتەیەکەوە یاری دەکات یاریزانی تێدابێت بە گوێرەی یاساکان ڕیگەپێدراو نەبێت، لەم حاڵەتەدا یانەکە بە دۆڕاو دادەنرێت، لە بەرامبەریشدا یانەی بەرامبدر بە براوەی سێ بە سفر.”

“لە حاڵەتی کردنە دەرەوەشدا، ئەنجامەکە لە بەرژەوەندی یانەی ڕکابەریان دەبێت.”

ڕۆژنامەی El Mundo کە بابەتەکەی وروژاندووە، ڕایگەیاندووە لایەنی بارسا لای خۆیانەوە بەرگریان لە خۆیان کردووە، بەڵام ڕیاڵیش سەروەختی ڕافایل بێنیتێز هەمان شتیان کرد و کەچی لە جامی شا دوور خرانەوە.

بەرگریی بارسا بە پشتبەستن بە ماددەی 28 دەستی پێکردووە کە پێیان وایە یاسای ڕاگیرانەکە شتێکی کارپێکراو نییە، بەڵام ڕۆژنامەکە دەڵێت کە سەرچاوە یاساییەکان پێی وتوون ئەوە بابەتەکە نییە.

چومی لە یاریەکەیان بەرامبەر لیڤانتێ

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close