
یاریگا –
بە ماوەیەکی کەم پێش لە داخستنی دەرگای گواستنەوە بێنزێما پەیوەندی بە هیلالەوە کرد.
دوای توڕەبوونی کەریم بێنزێما لە بەرپرسانی ئیتیحاد و یاخیبوونی، یانەی هیلال بەخێرایی هاتەپێشەوە و گرێبەستیان لەگەڵ واژۆکرد. ئەمەش وایکرد کریستیانۆ رۆناڵدۆ ئەستێرەی نەسڕ لە بەرپرسانی یانەکەی و سندووقی وەبەرهێنانی سعوودییە توڕەبێت و یاخیبوون راگەیەنێت.
رۆناڵدۆ پێی وابوو کە سندووقی وەبەرهێنانی وڵاتەکە جیاوازی لەنێوان یانەکان دەکات و بەراورد بە نەسڕ یارمەتیدەرێکی زیاتری هیلالی رکابەریان بووە.

بەگوێرەی بەرنامەی ‘اکشن مع ولید’ـی کەناڵی MBC Action، کردەی گواستنەوەی کەریم بێنزێما بۆ هیلال بەتەواوی شازادە وەلید بن تەلال لە ئەستۆی گرتووە، بەبێ ئەوەی هیچ کەسێک تێیدا بەشداریی بکات و سندووقی وەبەرهێنانی سعوودییە هیچ بڕە پارەیەکی بۆ ئەو گواستنەوەیە تەرخان نەکردووە.
كل الجهات الرسمية السعودية تؤكد: بنزيما صفقة الأمير الوليد بن طلال بدون تدخل من أحد #النصر_الاتحاد
مجاناً على شاهد
برنامج #اكشن_مع_وليد يومياً الساعة 11:00مساءً بتوقيت السعودية على #MBCActionhttps://t.co/WY7W4sI6nQ pic.twitter.com/mpNCQAEY0h— أكشن مع وليد (@ActionMa3Waleed) February 6, 2026



