
یاریگا –
یانەی ئارسیناڵ بڕیاریداوە گرێبەستی کای هاڤێرتز تاوەکوو ماوەیەکی زیاتر درێژبکاتەوە.
ماڵپەری تیم تۆک بڵاویکردووەتەوە، ئارسیناڵ گفتوگۆکانی بۆ قایلکردنی هاڤێرتز دەستپێکردووە تاوەکوو گرێبەستەکەی بۆ ساڵێکی دیکە زیاتر نوێبکاتەوە.

لە ماوەکانی رابردوو سەرچاوە میدیاییەکان ئاماژەیان بە گرنگیپێدانی هێرشبەرە ئەڵمانییەکە دەکرد لەلایەن بایرن میونشنەوە، یانەکەشی نایەوێت دەستبەرداری بێت و پێشتر میکێل ئارتێتا، راهێنەری ئارسیناڵ رایگەیاندبوو هاڤێرتز زۆر گرنگە بۆ یانەکە و شتێکی جیاواز پێشکەشدەکات.
هاڤێرتز لە ساڵی 2023 بەرامبەر 65 ملیۆن پاوەند ریزەکانی یانەی چێڵسی بەجێهێشت و پەیوەندی بە ئارسیناڵ کرد، گرێبەستەکەی لە ساڵی 2028 کۆتایی دێت.
هێرشبەرە 26 ساڵانییەکە تاوەکوو ئێستا 94 یاریی بە درێسی گەنەرز کردووە، لەو ژمارە یارییە 31 گۆڵ و 15 ئەسیستی کردووە.



