ئیتاڵیاگرنگترین

رۆما داهاتووی پاولۆ دیبالا یەکلاییدەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

پاولۆ دیبالا بە ساتێکی چارەنووسسازدا تێدەپەڕێت و داهاتووی لە یانەی رۆما دەکەوێتە ژێر گومانەوە.

گرێبەستی دیبالا لە هاوینی ئەمساڵدا بەسەردەچێت و یانەکەی نیازی نوێکردنەوەی نییە ئەگەر مووچەکەی کەم نەکاتەوە.

رۆژنامەی لاگازێتا دیلۆ سپۆرت بڵاویکردووەتەوە، رۆما دەیەوێت چاکسازی لە دۆخی دارایی یانەکەی بکات و نیازی وایە لە رێی نەهێشتنی مووچە زۆرەکانی یانەکە دۆخی ئابووری یانەکە هەڵبستێننەوە، بژاردەی یەکەمیش لەبەردەم خانمە پیرەکە کەمکردنەوەی مووچەی پاولۆ دیبالایە کە خاوەن مووچەیەکی بەرزە و ساڵانە 8.5 ملیۆن یۆرۆ لە یانەکە وەردەگرێت، ئەگەریش دیبالا بە کەمکردنەوەی مووچەکەی رازی نەبێت، یانەکە دەستبەرداری دەبێت.

دیبالا

رۆژنامە ئیتاڵییەکە دەشڵێت، یانەی بۆکا جونیۆرز خەون بە کڕینی هێرشبەرە ئەرجەنتینییەکەوە دەبینێت و دەرگای گەڕانەوەی بۆ وڵاتەکەی خۆی بەروودا دەکاتەوە

دیبالا 135 یاریی بە درێسی گورگەکانی رۆماوە کردووە، لەو ژمارە یارییە 45 گۆڵ و 26 ئەسیستی کردووە.

بابەتی زیاتر

Back to top button