
یاریگا –
رێینیلدۆ بەرامبەر ئارسیناڵ شایستەی کارتی سوور.
رۆژی شەممە ئارسیناڵ لە یاریگای ئیماراتس میوانداریی سەندەرلاندی کرد و بە سێ گۆڵی بێوەڵام یارییەکەی لێبردەوە.
ڤیکتۆر یۆکێرش لە خولەکی 60 یارییەکە هاتە یاریگاوە، دوای 6 خولەک گۆڵی یەکەمی خۆی و دووەمی تۆپهاوێژەکانی لەندەنی کرد. هەمان یاریزان لە خولەکی 93 گۆڵی دووەمی خۆشی کرد و کۆتایی بە یارییەکە هێنا.
لە ساتی گۆڵی سێیەمی یارییەکە، یۆکێرێش رووبەڕووی گۆڵێکی بەتاڵ بووەوە و کۆتایی بە هێرشەکە هێنا، لە ساتی دەرچوونی تۆپ لە قاچی هێرشبەرەکە، رێینیلدۆ بەشێکی زۆر توند لە بەشی سەرەوەی ئەژنۆی یۆکێرێش دەدات.

ئەو لێدانە بەسەر ڤاردا تێپەڕی و هیچ پێداچوونەوەیەکی بۆ نەکرا بە گوێرەی ئارچیڤۆ ڤار، ئەو حاڵەتە لێدانێکی سزای ئاشکرابوو و ڤار پێداچوونەوەی بۆ نەکرد.
🖥️💥 La salvaje entrada de Reinido a Gyökeres que el VAR dejó pasar.
👉🏻 El delantero remata a portería vacía y, tras ello, recibe los tacos a la altura de la rodilla.
❌ 𝗥𝗢𝗝𝗔 𝗗𝗜𝗥𝗘𝗖𝗧𝗔 𝗠𝗨𝗬 𝗖𝗟𝗔𝗥𝗔.
▪️ Gravísimo error del VAR al no revisar la acción del gol. pic.twitter.com/9H20ji9h1A
— Archivo VAR (@ArchivoVAR) February 8, 2026



