
یاریگا –
یانەی لیڤەرپووڵ دەیەوێت لە مێرکاتۆی هاوینە فێدێریکۆ کیێزا بفرۆشێت و نرخی دەستبەرداربوونی ئاشکرادەکات.
ماڵپەڕی کاوت ئۆفساید بڵاویکردووەتەوە، رێدز ئامادەیە کیێزا بفرۆشێت و لە بەرامبەر دەستبەرداربوونی داوای 25-30 ملیۆن یۆرۆ دەکات.
بەگوێرەی سەرچاوەکە، یانەکانی یوڤێنتوس و ناپۆلی گرنگی بە تواناکانی کیێزا دەدەن، بەتایبەت یوڤێنتوس دەیەویت بۆ وەرزی نوێ بە کڕینی کیێزا هێڵی هێرشبەری یانەکەی بەهێزتربکات و یاریزانەکەش ئامادەیە مووچەکەی کەمبکاتەوە لەپێناو ئەوەی بگەڕێتەوە سێریا ئەی و لە یانەیەک یاریی بکات کە خولەکی زیاتری یاریکردنی پێ بدرێت.

ئامارەکانی کیێزا لەگەڵ یوڤی نایابن و لە کۆی 132 یاریی لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکاندا، 32 گۆڵ و 24 ئەسیستی کردووە.
هێرشبەرە ئیتاڵییەکە لە ساڵی 2024 لە یوڤێنتوسەوە پەیوەندی بە لیڤەرپووڵەوە کرد و لەگەڵ رێدزیش لە کۆی 34 یاریی، چوار گۆڵ و پێنجی ئەسیستی کردووە.