
یاریگا
بەشێوەیەکی فەرمی فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان بڕیاریدا سزای سەر هەردوو یانەی شێروانە و چوارقوڕنە کەمبکاتەوە.
لێژنەی تێهەڵچوونەوەی فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان لە کۆبوونەوەی شەممە 7ـی شوباتی 2026 بڕیاریداوە سزای هەردوو یانەکە بەمشێوەیە کەمبکاتەوە؛
سزای راگیرانی ئاسۆ محەمەد. یاریزانی چوارقوڕنەلە دوو یاریی بۆ یەک یاریی کەمکراوەتەوە، بەڵام سزا داراییەکەی کە یەک ملیۆن دینارە وەکوو خۆی ماوەتەوە.
سزای راگیرانی ماردین وەسو یاریزانی چوارقوڕنەلە دوو یاریی بۆ یەک یاریی کەمکراوەتەوە.
سەبارەت بە یانەی شێروانە، سزای راگیرانی رێکار عەلی، بەڕێوبەری تیپەکە لە چوار یاریی بۆ دوو یاریی کەمکراوەتەوە، بەڵام سزا داراییەکەی کە یەک ملیۆن دینارە وەکوو خۆی ماوەتەوە.
هەروەها سزای راگیرانی هاندەرانی شێروانە لە دوو یاریی بۆ یارییەک کەمکراوەتەوە.
سزای دارایی سەر یانەی شێروانە لە دوو ملیۆن دینار بۆ ملیۆنێک دینار کەمکراوەتەوە.