ئیتاڵیائیسپانیابازاڕی گواستنه‌وه‌دەنگۆکانی مێرکاتۆفه‌ره‌نساگرنگترین

تەواو؛ دوو گرێبەستی وەرزی داهاتووی ریال مەدرید ئاشکراکران

Yariga App

یاریگا –

ریال مەدرید لە ئێستاوە دوو گرێبەستی سەرەتای وەرزی داهاتووی یەکلاییکردووەتەوە.

بەگوێرەی رۆژنامەی ئاس، ریال مەدرید لە ئێستاوە پلانی وەرزی داهاتوو دادەنێت، لە کاتێکدا هێشتا بۆ لالیگا و چامپیۆنزلیگ دەجەنگێت. یانەکە دەیەویت پێکهاتەکەی بەهێز بکات، ئامانجی سەرەکیشی دوو دڵی بەرگری و ناوەڕاستکارێکە. ڤیتینیا ئامانجی سەرەکیی هێڵی ناوەڕاستە و کیس سمیت’ـیش ناوی لە لیستەکەدا هەیە.

مێرێنگێ لە نزیکەوە چاودێری ئەو یاریزانانە دەکات لە یانەکە پێشکەوتنیان بەخۆوە بینیوە یان بە خواستن یانەکەیان جێهێشتووە. دوو ناو لەپێشەوەن: نیکۆ پاز و ئێندریک، پێشبینی دەکریت هەردووکیان بگەڕێنەوە ئەگەرچی وەرزەکە هێشتا چەند مانگێکی ماوە کۆتایی بێت.

نیکۆ پاز – کۆمۆ

نیکۆ پاز بەدڵنیاییەوە لە هاویندا دەگەڕێتەوە ریال مەدرید و یانەکە 9 ملیۆن یۆرۆی بڕگەی گەڕاندنەوەی یاریزانەکە دەدات. ناوەڕاستکارە ئەرجەنتییەکە لە 2024 یانەی شاهانەی جێهێشت تاوەکوو متمانە و خولەکی یاریکردن لە کۆمۆ بەدەست بهێنێت، بە ئەندازەی پێویستیش ریال مەدریدی سەرسام کردووە کە پێگەیەک لە تیمی یەکەم بەدەست بهێنێت.

ئێندریک – لیۆن

دۆخی ئێندریک جیاوازە، ئەو هیچ دەرفەتێکی یاریکردنی لەژێر راهێنەرایەتی چابی ئالۆنسۆ نەبوو بۆیە یانەکەی جێهێشت. لە ڤاڵدێبێباس باوەڕیان وایە خواستنی یاریزانە بەڕازیلییەکە سەرکەوتوو بووە، بەڵام پەشیمان لەو مامەڵەیەی لەگەڵی کراوە چونکە ئەو نیشانی داوە کە ئامادەیە بۆ بەردەوامبوون.

بابەتی زیاتر

Back to top button