ئەوروپائیسپانیائینگلتەرابازاری گواستنەوە

بارسێلۆنا لەگەڵ یانەیەکی ئینگلیزی لە گفتوگۆدان سەبارەت ماڵکۆم

یاریگانێت- ماڵکۆمی گرانترین یاریزانی گواستنەوەکانی هاوینی بارسا، بۆتە بابەتی گفتوگۆی نێوان یانەکەی ئێستای و تۆتنهامی ئینگلیزی.

بە گوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژنانەی SPORTی نزیک لە بلووگرانا، گفتوگۆکان بریتیە لە بە خواستن ناردنی بەڕازیلییەکە لەگەڵ ناچارکردنی یانەکەی ڵەندەن بۆ کڕینی هەمییشەیی لە هاوینی ئەمساڵ.

بەهۆی بەشداری پێنەکردنیەوە، ماڵکۆم کەوتۆتە ژێر چاودێری و ئامانجی یانەکانیتر. لە ناویشیاندا گوانژۆی چینی کە وەک ڕۆژنامەکە دەیڵێت، یانە ئاسیاییەکە 50 ملیۆنی وەک ئۆفەرێک خستە بەردەم بارسا بۆ واژۆکردنی ماڵکۆم، کە ئەوەش 8 ملیۆن زیاترە لەو نرخەی لە بۆردۆوە کڕیان.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close