ئاسیاعێراقکوردستانگرنگترین

یاریگا ناوی راهێنه‌ری داهاتووی زاخۆ ئاشكرا ده‌كات

زیاتر له‌ دوو راهێنه‌ر له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆن

Yariga App

یاریگا –

دوای دەستلەکارکێشانەوەی وسام رزقی قه‌ته‌ڕی  راهێنەری زاخۆ، کارگێڕی یانەکەی پرا دەلال بە چڕی بەدوای شوێنگرەوەیەکی شایستەدا دەگەڕێت و تۆڕی وەرزشی یاریگا بەدواداچوونی وردی بۆ دۆسیەکە کردووە و ناوی پاڵێوراوەکان ئاشکرا دەکات.

عەدنان حەمەد رەتیکردەوە

بەپێی زانیارییە تایبەتەکانی یاریگا، یانەی زاخۆ سەرەتا پەیوەندی بە عەدنان حەمەد، راهێنەری بەناوبانگی عێراقییەوە کردووە، بەڵام جەنەڕاڵ داوای لێبوردنی کردووە و رایگەیاندووە ئێستا ئامادە نییە ئەرکی هیچ یانەیەک وەربگرێت.

نزار مەحروس؛ ئامانجی یه‌كه‌م

دوای داخستنی دۆسیەی عەدنان حەمەد، ئێستا زاخۆ هەموو هێزی خۆی خستۆتە گەڕ بۆ گواستنەوەی نزار مەحروس، راهێنەری سوری و پێشووی یانەی هەولێر.

گفتوگۆکان لە نێوان هەردوولادا زۆر بە چڕی بەڕێوەدەچن، زاخۆ دەیەوێت سوود لە ئەزموونی گەورەی مەحروس لە خولی عێراق و ناوچەکە وەربگرێت بۆ ئەوەی سەرکردایەتیی تیپەکە بکات لە قۆناخی داهاتوودا.

ئەیوب ئۆدیشۆ؛ پلانی جێگرەوە

ئەگەر گفتوگۆکان لەگەڵ نزار مەحروس شکست بهێنن، زاخۆ بژاردەیەکی تری ئامادەکردووە، ئەیوب ئۆدیشۆ، راهێنەری پێشووی یانەکانی (قوە جەوییە، زەورا و تەڵەبە) وەک پلانی دووەم لەسەر مێزی گفتوگۆیە.

ئامانجەکانی زاخۆ

یانەی زاخۆ لەم وەرزەدا ئامانجی گەورەی هەیە و نایەوێت پەلە بکات لە بڕیارەکەی، کوڕانی خابوور ئێستا لە جامی یانەکانی کەنداو بە کۆکردنەوەی 10 خاڵ پێشەنگی کۆمەڵەی یەکەمیان گرتووە و ئاستێکی ناوازە پێشکەش دەکەن.

لە خولی ئەستێرەکانی عێراق: بە کۆکردنەوەی ٢٧ خاڵ لە پلەی هەشتەمی ڕیزبەندی دێن و دەیانەوێت بگەنە چوارگۆشەی زێڕین، چاوەڕوان دەکرێت لە چەند رۆژی داهاتوودا ناسنامەی راهێنەرە نوێیەکە بە فەرمی یەکلایی ببێتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button