ئیسپانیائینگلتەرابازاری گواستنەوە
فەرمی: گۆڵپارێزێکی ریاڵ مەدرید روویکردە ئینگلتەرا
یاریگا-یانەی لیدز یونایتد بەفەرمی واژۆکردنی گرێبەستێکی لەگەڵ کیکۆ کاسیای گۆڵپارێزی یەدەگی ریاڵ مەدرید راگەیاند.
کاسیا لە ٢٠١٥ گەڕایەوە ئەو یانەیەی لێوەی دەستی پێکرد و هەرچەندە لە مەدرید هەمیشە گۆڵپارێزی یەدەگ بوو بەڵام ١٠ ناسناوی لە ماوەی چوارساڵدا بردەوە. ئەمڕۆش لە تەمەنی ٣٢ ساڵیدا گرێبەستێکی بۆ چوار وەرز و نیو لەگەڵ تیمەکەی مارسێلۆ بێڵسا واژووکرد.
ناوبراو پێشتر یاری بۆ یانەکانی کادیز و ئیسپانیۆلیش ئەنجامداوە.