
یاریگا –
بڕونۆ فێرناندێش ریکۆردێکی پێوانەیی تۆماردەکات و ژمارەکانی کریستیانۆ و بێکهام تێدەپەڕێنێت.
دوێنێ لە یارییەکی گەڕی 25ـی پرێمەرلیگ، مانچێستەر یونایتد میوانداریی یانەی تۆتنهامی کرد و بە ئەنجامی 2-0 یارییەکەی لێ بردەوە، لە یارییەکەدا بڕونۆ گۆڵێکی تۆمارکرد و کۆی بەشداریی گۆڵەکانی بە کەمترین یاری گەیاندە 200 بەشداریی گۆڵ.
ناوەڕاستکارە پۆرتووگالییەکە بووەم دووەم یاریزانی یانەکە بە خێراترین ماوە بگاتە ئەو ژمارە لە بەشداریی گۆڵ، بە 314 یاریی پێش کریستیانۆ رۆناڵدۆ، دەیڤد بێکهام، رایان گیگز و پۆڵ سکۆڵز کەوت.
لە پلەی یەکەم وەین روونی دێت کە بە 295 یاریی خاوەنی زۆرترین رێژەی بەشداریی گۆڵە.



