ئینگلتەرادەنگۆکانی مێرکاتۆگرنگترین

لیڤەرپوول جێگرەوەی کۆناتێی دیارییکرد

Yariga App

یاریگا –

لیڤەرپوول ئەستێرەیەکی تۆتنهامی وەکوو جێگرەوەی کۆناتێ دیارییکردووە.

ئیبراهیما کۆناتێ لە چەند مانگی رابردوو ناوی بەچەند یانەیەکەوە بەستراوەتەوە و دەگووترێت یانەکە جێدەهێڵێت. گرێبەستەکەی کۆناتێ لە هاوین کۆتایی دێت و هێشتا رازینەبووە گرێبەستەکەی لەگەڵ پاڵەوانی پرێمەرلیگ نوێ بکاتەوە.

ریال مەدرید یەکێکە لەو ناوانەی وەکوو وێستگەی داهاتووی بەرگریکارەکە ناوی هێنراوە، لە هەمان کاتدا لیڤەرپوولیش بەدوای جێگرەوەیەکدا دەگەڕێت ئەگەر یاریزانە فەڕەنسییەکە بڕیاری رۆیشتن بدات.

بەگوێرەی هەواڵەکانی تیم تاڵک، رێدز بیر لە گواستنەوەی بەرگریکاری تۆتنهام، میکی ڤان دی ڤێن دەکاتەوە.

بەرگریکارە هۆڵەندییەکە لەو کاتەوەی هاتووەتە پرێمەرلیگ ئاستێکی نایاب پێشکەش دەکات. لیڤەرپوول لەنێو یانەکە کۆمەڵەیەکی بەهێزی هۆڵەندی هەیە و دەکرێت لە رازیکردنی یاریزانەکە رۆڵێکی گرنگ بگێڕن، بەڵام رازیکردنی تۆتنهام ئاسان نابێت.

ڤان دی ڤێن دەیەوێت لە بەرزترین ئاست رکابەری بکات و بۆ نازناوە گەورەکان بجەنگێت، چوونی بۆ لیڤەرپوول دەکرێت بۆ بەدیهێنانی خەونەکەی یارمەتیدەربێت. هەروەها دەتوانێت لەپاڵ ڤێرجڵ ڤان دایکی هاونیشتیمانیشی یاری بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button