ئەوروپائیسپانیا

ڤان دێر ڤارت: ئیسکۆ باشترین یاریزانی جیهانە

یاریگانێت- هێشتا بە ڕاهێنەرایەتی سانتیاگۆ سۆلاری ئیسکۆی نەیتوانیوە پێگەیەکی دڵنیا لە پێکهاتە سەرەکییەکەی ڕیاڵ مەدریددا مسۆگەر بکات. ڕافایل ڤان دێر ڤارتی هۆڵەندیی و ناوەڕاستکاری پێشووی شاهانەکان، سەرسوڕمانی خۆی نەشاردەوە لەم پەراوێز خستنەی یاریزانە ئیسپانییەکە.

ڕافایل کە مانگی نۆڤەمبەری ساڵی ڕاردوو وازی لە یاریکردن هێنا، لە  بارەی پشگوێخستنی ئیسکۆوە دەڵێت: “بۆ من شتێکی شێتانەیە، ئەو باشترین یاریزانی جیهانە. بەڵام هەمیشە لەگەڵ ڕاهێنەراندا، تەنانەت زیدانیش سەد لە سەد متمانەی پێ نەدەدا.”

لە وەسفی ئیسکۆدا، ئەو هۆڵەندییە کە بۆ ڕۆژنامەی Marca دواوە: “کاتێک دەڕۆم بۆ سەیری یاری ڕیاڵ، دەبینم بزانم ئیسکۆ یاری دەکات، ئەگەر یاری نەکات ئەوە دەگەڕێمەوە ماڵەوە.”

ئیسکۆی تەمەن 26 ساڵ لەم وەرزەی خولی ئیسپانی تەنها 5 جار وەک سەرەکیی یاری پێکراوە. بەهۆی کەم بەشداری پێکردنیشیەوە، ناوی بەستراوەتەوە بە ڕۆشتنی بۆ مان سیتی.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close