ئیسپانیاراپۆرتی تایبەتگرنگترین

بێلینگهام: چارەسەرە یان کێشە؟

Yariga App

یاریگا –

لەم راپۆرتەدا رۆژنامەی ئاس، باس لە دۆخی بێلینگهام دەکات کە ئایا بۆ پێکهاتەی ریال مەدرید چارەسەرە یاخود کێشە؟

دۆخی جود بێلینگهام لە ریال مەدرید بە بابەتێکی کێشەلەسەر دەمێنێتەوە، تەنانەت ئێستاش کە بۆ ماوەی مانگێک لە یاریگاکان دادەبڕێت. بەشێوەیەکی چاوەڕواننەکراو، ریال مەدرید بەبێ ئەو لە سەرەتای وەرز زۆر باش یارییکرد. پێش ئەوەی بێلینگهام لە نەشتەرگریی شانی بگەڕێتەوە، تیمەکەی چابی ئالۆنسۆ 5 یاریی بەدوای یەکدا بردەوە، 16 گۆڵی کرد و تەنیا 4 گۆڵی لێکرا.

دوای گەڕانەوەی، گونجاندنی بێلینگهام لەنێو تیمەکە بووە ئاڵەنگاریی و ئەنجامەکان تێکەڵ بوون. لەگەڵ ئەوەشدا جود لەو کاتەوەی گەڕاوەتەوە بەشداریی 10 گۆڵی کردووە و گرنگی خۆی نیشاندا، ئەگەرچی لەلایەن هاندەرانەوە رەخنەی لێدەگیرا.

ئێستا بەهۆی پێکانی بێلینگهام، ئاربێلوا دەبێت هێڵی ناوەڕاست رێکبخاتەوە. پێشبینی دەکریت ئێدواردۆ کاماڤینگا و فێدریکۆ ڤاڵڤێردی قەرەبووی ەنبوونی بکەنەوە، رەنگە گۆڕانی تاکتیکیش رووبدات و ڤاڵڤێردی بچیتە ناوەڕاستەوە، ئەگەر ئالیکساندەر ئارنۆڵد بگەڕێتەوە.

پێکانی بێلینگهام ماوەیەکی کەم دوای ئەوە بوو کە ئامۆژگاریکرا راکردنی کەم بکاتەوە. سەرەڕای ئەوەش لە بەرامبەر بێنفیکا زۆترین مەودای راکردنی هەبوو کە 13.4 کیلۆمەتر بوو، چەند رۆژێکیش دواتر بەرامبەر رایۆ ڤایێکانۆ تووشی پێکان بوو. جود پاشکۆی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر بێنفیکا و چەند یارییەکی خول دادەبڕێت، پرسیارێکی گەورە جێدەهێڵێت:

ریال مەدرید ئەمجارە چۆن بەبێ ئەو خۆی دەگونجێنێت؟

بابەتی زیاتر

Back to top button