ئیتاڵیاگرنگترین

گاتوسۆ هۆکاری یەدەگکردنی هیگواین لە جامی سوپەر ئاشکرادەکات

 

یاریگا-جینارۆ گاتوسۆ راهێنەری ئەیسی میلان رەتیدەکاتەوە دوورخستنەوەی گۆنزالۆ هیگواین لە پێکهاتەی سەرەکی بۆ یاری جامی سوپەر بەهۆی دەنگۆی رۆیشتنی ئەو یاریزانەبێت.

هیگواین لە کۆتا ٢٠ خولەک بەشداری پێککرا لەو یارییەی یۆڤی بە تاکە گۆڵێکی رۆناڵدۆ جامەکەی بەرزکردەوە.

گاتوسۆ دوای یارییەکە وتی “یاریزانێکی بێ بەختە لەم کاتەدا، دوێنێ شەو  تای هەبوو، هەموو هەوڵێکماندا کە باشتر بێت بەر لە یارییەکە بەڵام وا باشتربوو یاریزانێکی ١٠٠٪ تەندروست یاری پێبکەین”.

هیگواین باسی ئەوەشی کرد کە بۆ هیگواین لە وێنە گشتییەکەدا نەبووە لەگەڵ ئەمیری سعودیە و وتی “رەنگە وەکو نوکتە بێت لاتان بەڵام ئەمە راستییە، نەمویست هیگواین لەگەڵ یاریزانەکانی دیکەدا بێت چونکە نەخۆشە و ترسام ڤایرۆسەکە یاریزانەکانی دیکەش بگرێتەوە”

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close