ئیسپانیاگرنگترین

دایکی ئێمباپێ لە شەش یاریزانی ریال مەدرید زیاتر پارە لە یانەکە وەردەگرێت

Yariga App

یاریگا –

‘کاریگەریی ئێمباپێ’ نەک تەنیا لەنێو یاریگا بەڵکوو لەسەر دارایی ریال مەدریدیش هەست پێ دەکرێت، دایکی یاریزانەکە و بریکارەکەی ساڵانە پارەیەکی زۆر لە یانەکە وەردەگرن.

خودی کیلیان لە هەروەرزێکدا بڕی 31 ملیۆن یۆرۆ وەک مووچە لە یانەی شاهانە وەردەگرێت، بەڵام هەر ئەوەندە نییە، بەگوێرەی هەواڵێکی ماڵپەڕی A Bola، گرێبەستی ئەستێرە فەڕەنسییەکە زیاتر لەسەر ریال مەدرید دەکەوێت؛ یانەکە ساڵانە 4.5 ملیۆن یۆرۆ بە فایزە عەماری، دایکی و بریکارەکەی دەدات لەپای بەڕێکردنی کاروبارەکانی کیلیان، ئەو بڕە پارەیەش لە داهاتی شەش یاریزانی ئێستای یانەکە زیاترە.

بەگوێرەی سەرچاوە پۆرتووگالییەکە، داهاتی ساڵانەی ئاردا گولەر، فڕان گارسیا، ئاندرێ لونین، فڕانکۆ ماستانتونۆ, گۆنزالۆ گارسیا و راوول ئاسێنسیۆ کەمترە لەوەی دایکی ئیمباپێ لە ریال مەدرید دەستیدەکەوێت.

دایکی ئێمباپێ لە گواستنەوەی کوڕەکەی بۆ ریال مەدرید زۆر یارمەتیدەر بوو، هەروەها لە سەرکەوتنی کیلیان لە شەڕێکی یاسایی بەسەر پاریس سان جێرمان رۆڵێکی گەورەی بینیوە کە کیلیان تاوەکوو ئێستا 55 ملیۆن یۆرۆی لە یانە فەڕەنسییەکە وەرگرتووە.

سەرچاوەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، پێدانی ئەم بڕە پارەیە بە نوێنەرانی ئێمباپێ کاریگەریی لەسەر بڕیار و هەڵوێستی یاریزانە گرنگەکانی یانەکە دەبێت، لەنێویاندا ڤینیسیۆس جونیۆر کە بەهۆی رێککنەکەوتنیان لەسەر مەرجە داراییەکان تاوەکوو ئێستا گرێبەستەکەی نوێنەکردووەتەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button