
یاریگا –
لە یارییەکی بەرامبەر مانچێستەر یونایتد، کریستیان رۆمێرۆ کارتی سووری وەرگرت و سزایەکی قورس دەدرێت.
کریستیان رۆمێرۆ بە یەکێک لە باشترین یاریزانەکانی تۆتنهام ناسراوە. بە تۆپەوە نایابە و لە بەرگریکردن پەلاماردەرە، مۆندیال و دوو نازناوی کۆپا ئەمریکای لەگەڵ ئەرجەنتین بردەوە. هاوبەشییەکەی لەگەڵ میکی ڤان دی ڤین یەکێک لە خاڵە سەرەکییەکانی سەرکەوتنی وەرزی رابردووی تۆتنهام بوو لە یۆرۆپالیگ.
ئەم وەرزە رۆمێرۆ زیاتر لە جارێک تۆتنهامی رزگارکردووە، لەنێوانیان گۆڵی یەکسانبوون لە دوایین ساتەکان بەرامبەر نیوکاسڵ و بێرنلی، بەڵام ئەو لە هەمان کاتدا مەترسیشە. دەکرێت هەفتەیەک پاڵەوان بێت و هەفتەی دواتر کێشەبێت، تۆماس فرانکی راهێنەریش رەنگە پەشیمان بێت لەوەی کردوویەتی بە کاپتن.
شەممە بەرامبەر مانچێستەر یونایتد ئەوە روون بووەوە، رۆمێرۆ لە خولەکی 29 بە کارتی سوور کرایەدەرەوە، دوای گرتنێکی فاوڵێکی توند لە کاسێمیرۆ و بەتەواوی پلانەکانی تۆتنهامی تێکدا. پێش کارتە سوورەکە تۆتنهام باش یاریی دەکرد و مەترسی دروست دەکرد.

رۆمێرۆ لەو کاتەوەی پەیوەندی بە تۆتنهامەوە کرد، 6 جار بە کارتی سوور کراوەتە دەرەوە، زیاتر لە هەر یاریزانێکی دیکەی پرێمەرلیگ. ئەمە سێیەم جارە لەم وەرزە سزا دەدرێت، لە شکستەکەی بەرامبەر فولهام لە تشرینی دووەم بەهۆی کەڵەکەبوونی کارتە زەردەکانی بەشداریی نەکرد، لە هەمان مانگ بەرامبەر لیڤەرپوول لە کاتی زیادکراودا کارتی سووری بەڕوودا بەرزکرایەوە.
لیژنەی پێداچوونەوەی رووداوە گرنگەکانی پرێمەرلیگ، کە پێداچوونەوە بە بڕیارەکانی ناوبژیوان دەکات، رایان گەیاند کە رۆمێرۆ دەبوو لە هەردوو یارییەکەی بەرامبەر برێنتفۆرد بە کارتی سوور کرابایە دەرەوە.
بەهۆی ئەم کارتە سوورەی بەرامبەر مانچێستەر یونایتد وەریگرت، رۆمێرۆ بەشداریی 4 یاریی داهاتووی سپێرز ناکات، لەنێوانیشیان دێربی باکووری لەندەن بەرامبەر ئارسیناڵ لە 22ـی ئەم مانگە.



