
یاریگا –
یارییەکەی چامپیۆنشیپ لەنێوان هاڵ سیتی و بریستۆڵ سیتی دووجار بە هۆکارێکی سەیر وەستا.
هەنگ یارییەکانی تێنسی وەستاندووە و خاڵخاڵۆکە یارییەکانی کریکێتی وەستاندووە، ئێستاش لە تۆپی پێی ئینگلتەرا سمۆرەیەک هەمان شتی کردووە.

یاریی نێوان هاڵ سیتی و بیرستۆڵ سیتی لە چامپیۆنشیپ دووجار وەستا، دوای ئەوەی سمۆرەیەک رایکردە نێو یاریگای MKMـی تایبەت بە هاڵ سیتی. 20848 هاندەر لە یارییەکە ئامادەبوون و بریستۆڵ سیتی 3-1 لەپێشەوە بوو.

لە خولەکی 54 سمۆرەکە بەدرێژایی یاریگا رایکرد، وایکرد یارییەکە 3 خولەک دواکەوێت، چونکە یاریزانەکان و ستافی تیمەکان هەوڵیان دەدا بیگرن. یارییەکە دەستیپێکردەوە بەڵام سمۆرەکە هەر زوو گەڕایەوە، دووجار بەرەو گۆڵی بریستۆڵ سیتی رایکرد و وایکرد هاندەران بە دەنگێکی بەرز هاوار بکەن.
لە کۆتاییدا هاڵ سیتی 3-2 شکستی هێنا، بەڵام ئەو یارییە زیاتر بە سمۆرەکە لە یادەوەری هاندەران دەمێنێتەوە وەک لە خودی یارییەکە. 🐿️
سمۆرەکە چووە سەر شاشەی ریکلامەکانیش…


ئەندامێکی ستافی هاڵ سیتی ئەرکی گرتنی سمۆرەکەی پێ سپێردرابوو، تاوەکوو یارییەکە بەردەوام بێت…
بەڵام رەنگە خۆزگەی خواستبێت ئەو ئەرکەی پێنەدرابا، چونکە سمۆرەکە سەلماندی خۆی بەدەستەوە نادات و هاندەرانیش بە دەنگێکی بەرز هاواریان بۆ دەکرد؛ “تۆ لەلایەن سمۆرەکەوە ئازار دەدرێیت.”
“You’re getting mauled by the squirrel” 😂🐿️ #EFL | #SkyBetChampipnship pic.twitter.com/6gLL1niwiq
— Sky Bet Championship (@SkyBetChamp) February 7, 2026



