ئیسپانیاگرنگترین

پریڤیوی یاریی ڤالێنسیا V ریال مەدرید؛ دوا هەواڵ و پێكهاتەی پێشبینیكراو

پێکهاتەی پێشبینیکراو، دوا هەواڵ، ئەوەی پێویستە لەسەر یارییەکە بیزانیت

Yariga App

یاریگا –

لە یارییەكی دیكەی یارییەكانی گەڕی 23 لالیگا ڤالێنسیا لە یاریگای خۆیدا میوانداری ریال مەدرید دەكات.

وا بڕیارە ئەمڕۆ یەكشەممە كاتژمێر 23:00 بە كاتی هەولێر ڤالێنسیا لە یاریگای مێستایای تایبەت بە خۆی میوانداری ریال مەدرید بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 23 لالیگای ئیسپانیا.

پڕۆفایلی یاریی

پڕۆفایلی یارییەكە لە ئەپڵیكەیشنی یاریگا وەرگیراوە

ڤالێنسیا لەم وەرزەی لالیگادا بە ئاستێكی خراپ تێدەپەڕێت و بە جۆرێک لە ناوچەی دابەزین بۆ خولی پلە دووی ئیسپانیا نزیكە.

لە كۆی 23 یاریی تەنیا پێنج یاریی بردووەتەوە، هەشت یاریی یەكسان بووە و نۆ یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 23 خاڵ لە ریزبەندی 16 لالیگا دێت.

لە بەرامبەردا ریال مەدرید لە كۆی 22 یاریی 17 یاریی بردووەتەوە سێ یاریی یەكسان بووە و دوو یارییش دۆڕاوە.

بە كۆكردنەوەی 54 خاڵ لە ریزبەندی دووەمی لالیگا دێت.

هەواڵی پێكانی یاریزانەكان

ڤالێنسیا بە بێ كریستیان ریڤیرۆ، خولێن ئاگیرێزابالا، تێری كۆرێیا و دیاخابێ رووبەڕووی ریال مەدرید دەبێتەوە.

ریال مەدرید بە بێ ڤینیسیۆس جونیۆر، جود بێڵینگهام، رۆدریگۆ، میلیتا  رووبەڕووی ڤالێنسیا دەبێتەوە.

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ڤالێنسیا

دیمیترێڤسكی

فۆلكوێر، جۆمەرت، كۆپیتیێ، گایا

ریۆخا، ئوگرینیچ، پیپیلو، دانجوما

دورۆ، بێڵتران

پێكهاتەی پێشبینیكراوی ریال مەدرید

كۆرتوا

ڤاڵڤێردی، ئاسێنسیۆ، هاوسن، كارێراس

 چوامینی، كاماڤینگا

ماستانتونۆ، گولەر، براهیم دیاز

ئێمباپێ

بابەتی زیاتر

Back to top button