
یاریگا –
ترێنت ئالێکساندەر ئارنۆڵد، بەرگریکاری ئینگلیزی دوای پێکانێکی درێژخایەن دەگەڕێتەوە پێکهاتەی سەرەکی ریال مەدرید.
رۆژنامەی ئاس بڵاویکردووەتەوە، پێشبینی دەکرێت ئالێکساندەر ئارنۆڵد لە یارییەکەی ئەمشەو بەرامبەر ڤاڵێنسیا بگەڕێتەوە پێکهاتەی سەرەکی ریال مەدرید و یەکەم یاریی لە 2026 بکات.
لە 4ـی دێسێمبەری 2025 ماسوولکەی رانی ئارنۆڵد تووشی پێکان بوو، بەو هۆیە تاوەکوو ئێستا لە یاریکردن دابڕاوە لەوکاتەوە بەشداریی هیچ یارییەکی نەکردووە.
بەرگریکارە 27 ساڵانییەکە لەوکاتەوەی پەیوەندی بە ریال مەدرید کردووە سێ جار تووشی پێکان بووە و 107 رۆژ لە یاریکردن دابڕاوە.
گەڕانەوەی ئارنۆڵد سودێکی زۆری بۆ ئاربێلوا هەیە چونکە دانی کارڤاخال هێشتا بۆ یاریکردن ئامادە نییە و فێدێریکۆ ڤالڤێردیش دەگەڕێتەوە هێڵی ناوەڕاست.
ئەمڕۆ یەکشەممە 8ـی شوباتی 2026 کاتژمێر 23:00 بەکاتی هەولێر ریال مەدرید لە یاریگای مێستایا دەبێتە میوانی ڤاڵێنسیا.
Arbeloa cuenta con él para Mestalla. Es el único de la plantilla que aún no ha jugado en 2026. En las últimas semanas el club le ha apoyado y reconfortado.
✍️ @Forjanes_AS
👉 https://t.co/pA8LPDdJ4Q pic.twitter.com/KXOiZUANus
— Diario AS (@diarioas) February 7, 2026



