ئیتاڵیاگرنگترین

تەواو؛ وردەکاری گرێبەستە نوێیەکەی یڵدز بڵاوکرایەوە

Yariga App

یاریگا –

سەرەنجام یوڤێنتوس لەگەڵ کێنان یڵدزی ئەستێرەی لاوی یانەکە گەیشتە رێککەوتن بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستی نێوانیان. بەوەش یانە خوازیارەکانی دەرەوەی ئیتاڵیای بێهیوا کرد.

لاوە تورکیەکە بە بەردی بناخەی پرۆژەیەکی درێژخایەنی یۆڤی دادەنرێت. سەرەڕای بچووکی تەمەنی کە تازە 20 ساڵە، ئاستێکی نموونەیی پیشاندەدات.

بەگوێرەی نوێترین لێدوان لە دامین کۆمۆڵی بەڕێوەبەری جێبەجێکار لە خانمە پیرەکە، هێرشبەرەکەیان لەگەڵیاندا دەمێنێتەوە و وتی

کێنان یڵدز بە گرێبەستێکی نوێ تا هاوینی 2030 لەگەڵماندا دەمێنێتەوە. ئێمە دەمانەوێ یوڤێنتوس بگەڕێنینەوە بۆ جێگە دروستەکەی خۆی. ئەم گرێبەستە تازەیەی یڵدز هەنگاوێکی گرنگە بۆ داهاتوومان، بەڵام هەر ئەمە نابێت و بەس.

ئەم لێدوانەی بەڕێوەبەرەکەی یۆڤی دوای ئەوە هات کە پێگەی توتۆ سپۆرت ئاشکرایکرد یڵدز و بیانکۆنێری گرێبەستێکی نوێی درێژخایەن لەنێوانیاندا واژۆ دەکەن و دەبێتە یەکێک لە مووجە بەرزەکانی ئەو یانەیە.

دوایین پەرەسەندن؛ یوڤێنتوس چارەنووسی یڵدز یەکلایی دەکاتەوە

بابەتی زیاتر

Back to top button