
یاریگا –
چێڵسی بە راهێنەرایەتی لیام رۆسینیۆر بەردەوامە لە درێژەدان بە بردنەوەکانی پرێمەرلیگ و ئەمشەویش بە سێ گۆڵی بێ وەڵام شکست بە وۆڵڤز بهێنێت.
بلووز لە میانی هەفتەی 25ی خولی ئینگلیزی بووە میوانی گورگەکانی ئینگلتەرا کە ئەم وەزرە ئەنجامەکانیان وێرانە. رابەرایەتی سەرکەوتنی ئەمشەو کۆڵ پاڵمەر کرد بە تۆمارکردنی هاتریکێک.
ئەستێرە ئینگلیزیەکە لە ماوەکانی رابردوودا کەوتبووەبەر رەخنەیەکی زۆر بەوەی ئەو ئاستەی پێشووی پیشانناداتەوە، بە هاتنی رۆسینیۆر پاڵپشتیەکی زۆری لەو راهێنەرەوە وەرگرت کە لە زۆرێک لە لێدوانەکانیدا پاڵمەری بە بەردی بناخەی داهاتوو وەسفکرد.
یاریزانە 23 ساڵانەکە لەم وەرزە تا پێش یارییەکەی ئەمشەو تەنها گۆڵێکی لە پرێمەرلیگ تۆمارکردبوو، ئەمشەو بە هاتریکێک خۆی سەلماندەوە کە ریکۆردێکی ناوازەی تێدابوو.
بەو هاتریکە، پاڵمەر بووە یەکەمین یاریزان لە مێژووی چێڵسیدا بتوانێ بۆ چوارەم جار لە یارییەکدا هاتریک تۆماربکات.
ئەوەی ریکۆردەکەشی سەرنجڕاکێشترکرد، ئەو کارەی لە 100هەمین بەشداریی خۆیدا ئەنجامدا بە درێسی یانە لەندەنیەکەوە.
Cole Palmer has scored his 4th Premier League hat-trick for Chelsea, most than any other player in #CFC history 🥶3️⃣
Delivered on his 100th appearance in Blue. pic.twitter.com/nGn2ENSl6L
— Fabrizio Romano (@FabrizioRomano) February 7, 2026
بەو بردنەوەیە، چێڵسی کۆی خاڵەکانی گەیاندە 43 و لە ریزبەندی پێنجەمی پرێمەرلیگ دەبینرێت.



