جیهانگرنگترین

بارسێلۆنا لە پاڵەوانێتییەکی گەورە کشایەوە

ریال مەدرید بە تەنیا مایەوە

Yariga App

یاریگا –

بارسێلۆنا بەفەرمی کشانەوەی لە پڕۆژەی سوپەرلیگی ئەوروپی راگەیاند.

یانەی بارسێلۆنا ئەمڕۆ رایگەیاند کە بەفەرمی کۆمپانیای سوپەرلیگیی ئەوروپی و یانە بەشداربووەکانی لە بڕیاری جێهێشتنی پڕۆژەی سوپەرلیگی ئەوروپی ئاگادارکردووە. یانەکە لە رێگەی بەیاننامەیەکی فەرمییەوە جیابوونەوەی خۆی لە پڕۆژەکە راگەیاند.

بارسێلۆنا یەکێک بوو لەو یانانەی لەپاڵ ریاڵ مەدرید و یوڤێنتوس کە لە کاتی راگەیاندنی لە 2021 لە پڕۆژە مابووەوە، دوای ئەوەی زۆرینەی یانەکانی دیکە لە دوای چەند رۆژێک بەهۆی فشاری هاندەران، یاریزانان و بەرپرسیاری یوفا و فیفا کشانەوەی خۆیان راگەیاند.

ئەم کشانەوەیە ئاماژەی زیانێکی گەورەیە بە دەستپێشخەرییەکانی سوپەرلیگ دەگەیەنێت، کە هەر لە سەرەتاوە بۆ بەدەستهێنانی مۆڵەتی یاسایی لەگەڵ بەرپرسانی تۆپی پێی ئەوروپی رووبەڕووی جەنگێکی قورس بووەوە.

ئێستا بەهۆی کشانەوەی بارسێلۆنا، داهاتووی پڕۆژەکە زیاتر لە هەر کاتێکی دیکە نادیارە.
سوپەرلیگی ئەوروپی پاڵەوانێتییەکە لە نیسانی 2021 لەلایەن گەورەترین یانەکانی ئەوروپاوە راگەیەنرا. ئامانجی پاڵەوانێتییەکە دروستکردنی خولێکی داخراو یان نیمچە داخراوبوو، کە جێگەی چامپیۆنزلیگی ئەوروپی بگرێتەوە، یاخود بە سەختی رکابەری پاڵەوانێتییەکە بکات. پاڵەوانێتییەکە لەلایەن کۆمپانیای سوپەرلیگی ئەوروپی سەرکردایەتی دەکرا، کە فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی ریال مەدرید کەسایەتیی سەرەکیی بوو.

سوپەرلیگ سەرەتا پێکهاتبوو لە 12 یانە، 6 یانەی ئینگلیزی، 3 یانەی ئیسپانی و 3 یانەی ئیتاڵی. پلانی پڕۆژەکە زیادکردنی یانەکان بوو بۆ 20 یانە، کە 15 یانەی دامەزرێنەر ئەندامی هەمیشەیی بوون و 5 یانەی دیکە ساڵانە سەرکەون.

سوپەرلیگ هەر لە سەرەتاوە رووبەڕووی دژایەتییەکی گەورە بووەوە، چونکە هەڕەشەیەکی گەورەبوو بۆ سەر چامپیۆنزلیگ و گرنگی سەرکەوتنی لە خولە نێوخۆییەکانەوە کەم دەکردەوە. هاندەران بەتایبەت لە ئینگلتەرا، یوفا، فیفا، خولەکان و یاریزانەکان بە توندی دژی وەستانەوە، پێیان وابوو پڕۆژەکە تەنیا لەپێناو بەرژەوەندی داراییە.

لە ماوەی 48 کاتژمێردا بەهۆی زۆری فشارەکانەوە، هەر 6 یانە ئینگلیزییەکە، ئاتلێتیکۆ مەدرید، ئینتەر میلان و ئەیسی میلان کشانەوەی خۆیان راگەیاند. تەنیا ریال مەدرید، بارسێلۆنا و یوڤێنتوس لە پڕۆژەکە مانەوە، کە دواتر و لە 2023 یوڤێنتوسیش کشانەوەی راگەیاند، لەو بەروارەوە تەنیا ریال مەدرید و بارسێلۆنا لە پڕۆژەکە مابوونەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button