
یاریگا –
یانەی مانچێستەر سیتی بۆ قایلکردنی پێپ گواردیۆلا بە مانەوە چەند یاریزانێکی سوپەر دەگوازێتەوە.
پێپ گواردیۆلا تاوەکوو ساڵی 2027 گرێبەستی لەگەڵ مانچێستەر سیتی هەیە، بەڵام سەرچاوە میدیاییەکان، لەنێویاندا تۆری هەواڵی بی بی سی، ئاماژە بەوە دەکەن ئەم وەرزە دوایین وەرزی راهێنەرە ئیسپانییەکەیە و یانەکە بەجێدەهێڵێت.
ماڵپەری The i Paper بڵاویکردووەتەوە، بەرپرسانی یانەی مانچێسیتەر سیتی پێیانوایە هێشتا دەتوانن رای گواردیۆلا بگۆڕن و هەموو هەوڵێک دەدەن بۆ رازیکردنی پێپ بۆ مانەوە؛ یانەکە دەزانێت گواردیۆلا حەزناکات هیچ پڕۆژەیەک بە تەواونەکراوی بەجێبهێڵێت، بەتایبەت لەدوای بەڕێکردنی وەرزێکی بێ نازناو، لەو پێناوەدا یانەکە هەموو هەوڵی گواستنەوەی چەند یاریزانێک دەدات.
ماڵپەڕەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، یەکێک لەو ئامانجانەی مانچێستەر سیتی هەوڵی بۆ دەدات، ئیلیۆت ئاندێرسن، ناوەڕاستکاری یانەی نۆتینگهام فۆرێستە، کە یاریزانەکە یەکێکە لە ئامانجەکانی مانچێستەر یونایتد، سیتی دەیەوێت بە گواستنەوەی ناوبراو گورزێکی گەورە لە شەیتانە سوورەکان بدات. سەرچاوەکە دەشڵێت، مان سیتی بیر لە هێنانی یاریزانێکی باڵی بەرگری دەکاتەوە، ئامانجی سەرەکیش ترێنت ئالێکساندەر ئارنۆڵد، یاریزانی یانەی ریال مەدریدە.




