ئەوروپائینگلتەرابازاری گواستنەوەخولەکانی دیکه‌یاریگا

ڕایان بابل گەڕایەوە پریمەرلیگ

یاریگا- دوای دابڕانێکی زۆر لە خولەکە، هێرشبەری پێشووی لیڤەرپوول “ڕایان بابل” گەڕایەوە پریمەرلیگ.یانەی فولهام گواستنەوەی یاریزانی ناوبراوی بە فەرمی ڕاگەیاند، بە گرێبەستێک بۆ ماوەی شەش مانگ.

یاریزانە هۆڵەندیەکە کە لە ئێستادا تەمەنی ٣٢ ساڵە، لە یانەی بەشکتاش پەیوەندی بە یانەکەی ڕانیێریەوە دەکات دوای بەڕێکردنی ٨ وەرز لە یانە جیا جیاکانی جیهان وەک: هۆفنهایم، ئەیاکس، قاسم پاشا، ئەل عەین، دیپۆرتیڤۆ لا کۆڕۆنیا و بەشکتاش.

بابل لە یەکەم چاوپێکەوتنی بۆ ماڵپەری فولهام گوتی: زۆر متمانەم بە مانەوەی فولهامە لە خولەکە و سەربەرزیە بۆم کە بەشداربم لە ڕکابەریەکی لەمشێوەیە، چونکە تەواوی پشتگیری ڕاهێنەرم هەیە.

وا بڕیارە بابل درێسی ژمارە ١٢ لە یانەکە بپۆشێت.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

تاگ

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close