
یاریگا –
یەکشەممە کلاسیکۆی فەڕەنسا بەڕێوەدەچێت و پاریس سانجێرمان هەواڵێکی خۆشی پێدەگات.
دوای ئەوەی لە یارییەکەی بەرامبەر نیوکاسڵ لە چامپیۆنزلیگ تووشی پێکان بوو، بە گوێرەی پێگەی RMC رەنگە خڤیچا کڤاراتسێخلیا بۆ کلاسیکۆی پاریس سانجێرمان و مارسیلیا لە رۆژی یەکشەممە بگەڕێتەوە پێکهاتەی یانە پاریسییەکە.
یاریزانە جۆرجییەکە ئەمڕۆ شەممە بەشداریی راهێنانەکان دەکات و لویس ئێنریکی راهێنەر بڕیار لەسەر ئامادەبوون یاخود ئامادەنبوونی لە کلاسیکۆی یەکشەممە دەدات، بەڵام گەشبینییەکی زۆر هەیە کڤارا بۆ یارییەکە تەواو ئامادەبێت.

کڤاراتسخێلیا لە یارییەکەی چامپیۆنزلیگ بەرامبەر نیوکاسڵ لە کۆتاییەکانی مانگی رابردوو، لە قوولەپێیدا تووشی پێکان بوو و ماوەی دوورکەوتنەوەکەی زۆر نەبوو.
وێنەکانی ساتی چوونەدەرەوەی ئەستێرەکەی پاریس ترسێکی زۆری دروستکرد سەبارەت بە ماوەی دوورکەوتنەوەی و گومان دەکرا ماوەیەکی زۆر لە یاریگاکان داببڕێت، بەڵام پشکنینە پزیشکییەکان دەریانخست پێکانەکەی هێندە قورس نییە و تەنیا لە یارییەکەی بەرامبەر ستراسبۆرگ لە پێکهاتەی یانەکەی دابڕا.



