راپۆرتی تایبەتگرنگترینمۆندیالی 2026

مۆندیالی 2026؛ شوێنی مانەوەی ئەرجەنتین، بەڕازیل و هەڵبژاردەکانی دیکە ببینە

شوێنی مانەوەی هەڵبژاردەکان کاریگەری گەورەی لەسەر ئەنجامەکان دەبێت

Yariga App

یاریگا –

گەورەترین جامی جیهانی مێژوو بەڕێوەیە، بەڵام پاڵەوانێتییەکە رووبەڕووی چەند کێشەیەکی رێکخستن دەبێتەوە، گرنگترینیان ئەوەیە کەمپی تیپەکان لەکوێ دەبێت.

ژمارەیەک شوێن بۆ وڵاتە بەشداربووەکان دەستنیشانکراوە، بەڵام لەنێو وڵاتەکان کێبڕکێی تووند بۆ بەدەستهێنانی باشترین شوێن هەیە.

لەم هاوینە 48 هەڵبژاردە بۆ بەشدارییکردن لە جامی جیهانی 2026 لە ئەمریکا، کەنەدا و مەکسیک دەبن، بەر لە دەستپێکی مۆندیال پێویستە سەرجەم تیمەکان شوێنی مانەوەیان دەستنیشان بکەن.

جا شوێنی مانەوە لە هۆتێل یاخود دامەزراوەی وەرزشی بێت پێویستە رێگای چوون بۆ یاریگا ئاسان بێت و لەڕووی ئاسایشیش پارێزراو بێت، سەرجەم وڵاتەکان رەچاوی تەواوی وردەکارییەکان دەکەن.

تۆڕی وەرزشی یاریگا لەم راپۆرتە تایبەتەدا شوێنی مانەوەی ئەو هەڵبژاردانە ئاشکرا دەکات کە بەفەرمی شوێنی کەمپی خۆیان دیاریکردووە.

کۆمەڵەی A

مەکسیک: (راینەگەیاندووە)
ئەفریقای باشوور: (راینەگەیاندووە)
کۆریای باشوور: (راینەگەیاندووە)
چیک/دانیمارک/مەسەدۆنیای باکوور/کۆماری ئیرلەندا: (راینەگەیاندووە)

کۆمەڵەی B

کەنەدا:  (راینەگەیاندووە)
بۆسنیا و هێرسێگۆڤینا/ئیتاڵیا/ئیرلەندای باکوور/وەیڵز:  (راینەگەیاندووە)
قەتەر:  (راینەگەیاندووە)
سویسرا: سان دیێگۆ، کالیفۆڕنیا

سویسرا 13ـيمین جارە بەشداریی مۆندیال دەکات، کەمپی هەڵبژاردەکە لە شاریی سان دیێگۆ لە ئەکادیمیای جولەکەکان دەبێت، سویسڕا رایگەیاندووە بەهۆی ئارامیی و گونجاوی شوێنکە بڕیاریانداوە لەوێ بمێننەوە. دوو یاریی هەڵبژاردەکە لە قۆناخی کۆمەڵەکان لە ویلایەتی کالیفۆڕنیا بەڕێوەدەچن، بەرامبەر قەتەر لە سانفڕانسیسکۆ و بەرامبەر هەڵبژاردەیەکی پلەی ئۆف لە لۆس ئانجڵس یاریی دەکات.

کۆمەڵەی C

بەڕازیل: مۆریستاون، نیو جێرسی
مەغریب: (راینەگەیاندووە)
هایتی: (راینەگەیاندووە)
سکۆتلاند: (راینەگەیاندووە)

بەڕازیل، تاکە هەڵبژاردە کە پێنج جار بووەتە پاڵەوانی مۆندیال، لە مۆندیالی 2026 کەمپەکەی لە شوێنێک دەبێت کە تاوەکوو ئێستا بەفەرمی کارەکانی تەواو نەبووە، شوێنەکەش ناوەندی نمایشی رێد بووڵە، لەکاتی بەڕێوەچوونی جامی جیهانی ناوەکەی دەگۆڕن بۆ دامەزراوەی مەشقەکانی پارکی کوڵومبیا. دوای مۆندیالیش دەبێتە بنکەی سەرەکی یانەی نیو یۆرک رێبدوڵزی ئەمریکی.

شوێنەکە هەشت یاریگای قەبارە ئاسایی لەخۆی دەگرێت و 51 کیلۆمەتر لە شاری نیو یۆرک دوورە.

کۆمەڵەی D

ئەمریکا: (راینەگەیاندووە)
پاراگوای: (راینەگەیاندووە)
ئوستڕالیا: (راینەگەیاندووە)
کۆسۆڤۆ/رۆمانیا/سلۆڤاکیا/تورکیا: (راینەگەیاندووە)

کۆمەڵەی E

ئەڵمانیا: وینستن-سالم، کاڕۆڵینای باکوور
کوراساو: (راینەگەیاندووە)
کۆدیڤوار: (راینەگەیاندووە)
ئێکوادۆر: (راینەگەیاندووە)

هەڵبژاردەی ئەڵمانیا لە جامی جیهانی 2026 لە زانکۆی وەیک فۆڕێست لە گڕایلین ئێستات دەمێنێتەوە، تیپی تۆپی پێی زانکۆی وەیک فۆڕێست خاوەن دەستکەوتی گەورەیە، لە ساڵی 2007 جامی پاڵەوانێتی نیشتمانی بەدەستهێناوە و شەش جاریش گەیشتووەتە قۆناخی پێشکۆتایی.

کۆمەڵەی F

هۆڵەندا: (راینەگەیاندووە)
ژاپۆن: (راینەگەیاندووە)
ئەلبانیا/پۆڵەندا/سوید/ئوکڕاینا: (راینەگەیاندووە)
تونس: (راینەگەیاندووە)

کۆمەڵەی G

بەلجیکا: (راینەگەیاندووە)
میسڕ: (راینەگەیاندووە)
ئێران: (راینەگەیاندووە)
نیوزیلاند: (راینەگەیاندووە)


کۆمەڵەی H

ئیسپانیا: شاری چاتانوگا لە ویلایەتی تێنێسی

هەڵبژاردی ئیسپانیا لە ئیمباسی سویتس چاتانوگا دەمێنێتەوە و لە قوتابخانەی بەیلۆر مەشقەکانیان دەکەن، کە هاوینی رابردوو ئۆکلاند سیتی نیوزلاندی لەکاتی بەڕێوەچوونی جامی جیهانی یانەکان لەو شوێنە دەمایەوە. شاری چاتانوگا رووباری تێنێسی پیادا تێدەپەڕێت و لە چیای لوکاوت نزیکە و ژمارەی دانیشتوانەکەی 190 هەزار کەسەن.

کەپ ڤێردی: (راینەگەیاندووە)
سعوودیە: ئۆستن، تەکساس

سعوودیە لە پایتەختی ویلایەتی تەکساس دەمێنێتەوە، سعوودیە حەوتەمین جارە بەشداریی مۆندیال دەکات، لەماوەی ساڵێکدا دووەمین گەشتی خۆی بۆ ئۆستن دەکات، دوای ئەوەی ساڵی رابردوو لە قۆناخی کۆمەڵەکانی جامی زێڕین بە ئەمریکا دۆڕا، سعوودیە وەکوو میوان بەشداریی پاڵەوانێتییەکەی ئەمریکای باکووری کردبوو.


ئۆروگوای: پلایا دێل کارمێن، مەکسیک

ئوروگوای لە ناوچەی گەشتیاریی پلایا دێل کارمێن دەمێنێتەوە کە گەورەترین ناوچەی مۆندیال دەبێت، شوێنەکە بە دەریای شین و لمی سپی ناوبەنگی دەرکردووە، ئوروگوای بەهۆی نزیکی شوێنەکە لە یاریگا و گونجاوی بۆ مەشقەکان بڕیاریداوە لەوێ بمێنێتەوە.


کۆمەڵەی I

فەرەنسا: بۆستن، ماساچوستس

کەڵەشێرەکان، خاوەن پلەی دووەمی جامی جیهانی رابردوو لە بۆستن دەمێننەوە، شوێنی مانەوەیان لە هۆتێلی فۆڕ سیزن دەبێت، شوێنی مەشقەکانیان لە کۆلێژی بابسن لە شارۆچکەی ولسلی دەبێت کە تەنیا 25 خولەک لە بۆستن دوورە، فەڕەنسا کۆتا یاریی خۆی بەرامبەر نەرویج لە یاریگای نیو ئینگلاند لە فۆکسبۆر دەکات.


سێنیگال: (راینەگەیاندووە)
بۆلیڤیا/عێراق/سورینام: (راینەگەیاندووە)
نەرویج: (راینەگەیاندووە)


گروپی J

ئەرجەنتین: کانساس سیتی، میزۆری

پاڵەوانی مۆندیالی 2022 کەمپەکەی لە کانساس سیتی دەبێت، مەشقەکانیشی لە بنکەی یانەی سپۆرتینگ کانسسن سیتی ئەمریکی دەکات.فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئەرجەنتین شوێنەکەی بە گونجاو وەسفکردووە، بەهۆی گونجاویی مەودای نێوان شارەکان. لیۆنێل مێسی، شەشەم جار دەبێت بەشداریی مۆندیال دەکات و هاوشانی کریستیانۆ رۆناڵدۆ ژمارەیەکی پێوانەیی نوێ تۆماردەکەن.



جەزائیر: (راینەگەیاندووە)
نەمسا: (راینەگەیاندووە)
ئوردن: (راینەگەیاندووە)

کۆمەڵەی K

پۆرتوگال: (راینەگەیاندووە)
کۆنگۆ/ جایکا/کاڵیدۆنیای نوێ: (راینەگەیاندووە)
ئوزباکیستان: (راینەگەیاندووە)
کۆڵۆمبیا: (راینەگەیاندووە)


کۆمەڵەی L

ئینگلتەڕا: (راینەگەیاندووە)
کڕواتیا: ئالێکساندرا، ڤیرجینیا

کەمپی هەڵبژاردەی کڕواتیا لە شاری ئالێکساندرا دەبێت، شوێنی مانەوە و شوێنی مەشقەکانی تیپەکە لە قوتابخانەی ئێپیسکۆپاڵ دەبێت، کڕواتیا ماوەی دووری لە یاریگا و ئامرازەکانی گواستنەوە و کەشی شوێنەکەی رەچاو کردووە. دالیچ، راهێنەری هەڵبژاردەکە رایگەیاندووە: دوای شیکارییەکی ورد بۆیان دەرکەوتووە ئالێکساندرا باشترین شوێنە بۆ مانەوەیە هەڵبژاردەکە.



گانا: (راینەگەیاندووە)
پەنەما: (راینەگەیاندووە)

 

بابەتی زیاتر

Back to top button