ئه‌وروپائیتاڵیاگرنگترین

دوایین پەرەسەندن؛ یوڤێنتوس چارەنووسی یڵدز یەکلایی دەکاتەوە

Yariga App

یاریگا –

یڵدز دەبێتە خاوەنی یەکێک لە بەرزترین مووچەکانی پێکهاتەی یوڤێنتوس.

پێگەی تۆتۆ سپۆرت دوو هەفتە لەمەوبەر بڵاویکردوە؛ کە کێنان یڵدز و یوڤێنتوس نزیکن لە گەیشتن بە رێكکەوتن و نوێکردنەوەی گرێبەستی یاریزانەکە، لوچیانۆ سپالێتیی ڕاهێنەری یانەکەش یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی رێککەوتنەکە و متمانەی تەواوی بە یڵدز هەیە.

ئەمڕۆ رۆژنامەنووسی ناودار، فابریزیۆ رۆمانۆ رایگەیاند کە یوڤێنتوس لەگەڵ کێنان یڵدز و بریکاری کارەکانی بەشێوەیەکی زارەکی بۆ نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی تاوەکوو ماوەیەکی درێژ رێککەوتووە.


هەر بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، گرێبەستە نوێێەکەی یڵدز لەگەڵ خانمەپیرەکە بۆ ماوەی 4 ساڵ دەبێت، مووچەی ساڵانەکەشی زیاد دەکرێت و دەبێتە خاوەنی یەکێک لە بەرزترین مووچەکانی پێکهاتەی یانەکە.

بابەتی زیاتر

Back to top button