ئینگلتەراگرنگترین

لەدوای شەڕەکەی نێوانیان؛ ئادەما تراۆرێ و مارک کوکورێیا پێکەوە دەردەکەون

Yariga App

یاریگا –

لەدوای گرژییەکانی نێو یاریگا، ئادەما تراۆرێ و مارک کوکورێیا لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنی ئیسپانیا پێکەوە دەردەکەون.

لە یارییەکانی گەڕی 24 پرێمەرلیگ، یانەی چێڵسی میوانداری یانەی وێستهام یونایتدی کرد و یبە ئەنجامی 3-2 یارییەکەی لێ بردەوە، لە کاتی یارییەکە گرژی لەنێوان تراۆرێ و کوکورێیان دروستبوو، لە کاتی گرژییەکەدا تراۆرێ بە تووندی پاڵ بە کوکورێیا دەنێت و دەیکێشێت بە زەویدا.

چەند رۆژێک دوای ئەوە لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنی ئیسپانیادا هەردوو یاریزانەکە پێکەوە دەرکەوتن و گاڵتە لەگەڵ یەکتردا دەکەن.

لە بەرنامەکەدا کوکورێیا دەڵێت، “ئەو شتانە روودەدات، بەڵام ئەگەر لەسەر شەقام تراۆرێ ببینم رەنگە سڵاوی لێ نەکەم”.
دواتر تراۆرێ گوتی “کوکورێیا کوڕێکی باشە و دەزانێت چۆن لە میزاجی یاریزانانی بەرامبەری بدات، هەرچییەکیش لەنێو یاریگادا رووبدات، هەر لەنێو یاریگا دەمێنێتەوە”.

کوکورێیا چەپڵە بۆ قسەکانی تراۆرێ لێ دەدات و بە پێکەنینەوە دەڵێت، “ئێستا ئارامم چونکە شاشەیەک لەنێوانمانە”.

بابەتی زیاتر

Back to top button