ئینگلتەرابازاری گواستنەوە

چێڵسی دەیەوێت چیک بگەڕێنێتەوە ستامفۆرد بریج

 

یاریگا-یانەی چێلسی بەنیازە پیتەرچیک بگەڕێنێتەوە یانەکەی  لە کۆتایی ئەم وەرزەدا و پۆستێکی کارگێڕی پێبدات.

گۆڵپارێزە بەئەزموونەکە وازهێنانی یەکجاری لە یاریکردن راگەیاند لە کۆتایی ئەم وەرزەدا  و بەگوێرەی دەیلی مەیل  چێڵسی بیری لەوە کردووەتەوە ناوبراو بگەڕێنێتەوە ستامفۆرد بریج تاوەکو پۆستێک بە باشترین گۆڵپارێزی مێژووی یانەکەیان بدات.

بەگوێرەی رۆژنامەکە چیک یان دەکرێت بە باڵیۆزی چێڵسی یاخود دەینرێت بۆ یەکەیەکی فێربوونی راهێنەرایەتی و دواتری یەکێک دەیکاتە راهێنەری یەکێک لە تیمە لاوەکانی چێڵسی.

چیک خاوەنی ٢٠٢ کلین شیتە لە کاروانی یاریکردنیدا و لە نێوان ٢٠٠٤ بۆ ٢٠١٤ دا ٣٣٣ یاری بۆ چێڵسی ئەنجامداوە.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close