ئیسپانیاراپۆرتی تایبەتگرنگترین

بۆچی کارڤاخال یاری ناکات؟

نهێنییەکەی کارڤاخال

Yariga App

یاریگا –

دۆخی کارڤاخال نامۆیە، ئامادەیە بەڵام یاری ناکات.

ئەو دۆخەی دانی کارڤاخال تێیکەوتووە نامۆیە، یەو لە سەرەتای 2026ـەوە ئامادەیە بۆ یاریکردن، بەڵام تاوەکوو ئێستا نەگەڕاوەتەوە پێکهاتەی سەرەکی. کارڤاخال 9 یاری لەسەر کورسی یەدەگ بووە، واتە سەرجەم یارییەکانی ریال مەدرید یەدەگ بووە.

دانی لە 7 یاریی ریال مەدرید هیچ خولەکێک بەشداریی نەکردووە، لە دوو یارییەکەی دیکەشدا تەنیا 14 خولەک و 13 خولەک بەرامبەر مۆناکۆ و ئالباسێتێ یاریی کردووە.

دەکرێت هۆکاریی سەرەکی وریایی بێت تاوەکوو دووچاری پێکان نەبێتەوە. وەرزی رابردوو کارڤاخال لە ئەژنۆیدا تووشی پێکانێکی سەخت بوو، ئەم وەرزەش تاوەکوو ئێستا دوو جاری دیکە تووشی پێکان بووە و بەگشتی 16 یاری دابڕاوە.

بەهۆی باش یاریکردنی فێدریکۆ ڤاڵڤێردی لە باڵی بەرگریی راست، ئاربێلوای راهێنەر هەستی بەوە نەکردووە پێویست بکات پەلە لە گەڕانەوەی کارڤاخال بکات.
کارڤاخال پێی وایە ئامادەیە بۆ یاریکردن. دوای بردنەوەکەی دژ بە رایۆ ڤایێکانۆش پەیامێکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی لەبارەی ئارامگرتنەوە بڵاوکردەوە. لەنێو ریال مەدرید هیوایەک هەیە کە لە کۆتاییدا بتوانێت بەرامبەر ڤالێنسیا سەرەکی بێت، بەتایبەت ئالێکساندەر ئارنۆڵدیش خەریکە دەگەڕێتەوە.

دانی کارڤاخال لە ستۆری ئینستاگرام دوای یارییەکەی رایۆ ڤایێکانۆ

کارڤاخال لە ستۆری ئینستاگرامەکەی نووسیبووی؛ ئارامگرتن توانای چاوەڕێکردن نییە، بەڵکوو توانای هێشتنەوەی هەڵسوکەوتی باشە لە کاتی چاوەڕوانیکردن.

سەرەڕای هەمووشتێک، بەگوێرەی رۆژنامەی ئاس، هێشتا هیچ شتێک دڵنیایی نییە و وەرزەکەی کارڤاخال بە نهێنیی دەمێنێتەوە، پێکانەکانی زیان بە دەرفەتی یاریکردنیشی لەگەڵ ئیسپانیا لە مۆندیالی داهاتوو دەگەیەنن.

نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی و جامی جیهانی

هێشتا هیچ شتێک بڕیاری لەسەر نەدراوە، گرنگترین بەشی وەرزەکە هێشتا دەستیپێنەکردووە، کارخاڤال دەتوانێت دڵنیایی نوێکردنەوەی گرێبەستەکەی بەدەست بهێنێت و داهاتووی لە ریال مەدرید مسۆگەر بکات. چەند مانگێکی دیکە گرێبەستەکەی کۆتایی دێت و تاوەکوو ئێستا هیچ هەواڵێکی نوێکردنەوەی نییە. وەرزی رابردوو دوای پێکانە سەختەکەی، ریال مەدرید گرێبەستەکەی بۆ ساڵێکی دیکە نوێکردەوە.


پێش ئەوەی دانی تووشی پێکان ببێت، رێککەوتن لەسەر گرێبەستەکە کرابوو چونکە لەو کاتەدا لە بەرزترین ئاستی بوو، لە ریزبەندی باڵۆن دۆریش لە پلەی چوارەم بوو. یانەکە پاداشتی خزمەتەکانی دایەوە کە 6 چامپیۆنزلیگی بردووەتەوە و بۆ ساڵێکی دیکە گرێبەستەکەیان درێژکردەوە، ئەگەرچی گوومانیش لە چاکبوونەوەی هەبوو.

ئەم وەرزە بۆ کارڤا سەخت بووە، هەروەک چۆن چاوەڕوان دەکرا بەهۆی پێکانە سەختەکەیەوە و ئێستا دەبێت بیسەلمێنێت کە هێشتا دەتوانێت لە ئاستی ریال مەدرید یاری بکات، هەروەها بجەنگێک بۆ پێگەیەک لە مۆندیالی ئەمساڵ.

بابەتی زیاتر

Back to top button