ئیسپانیابازاری گواستنەوەخولەکانی دیکه‌

کۆمان: دی لیخت دەبێتە باشترین بەرگریکاری جیهان

یاریگا-رۆناڵد کۆمان راهێنەری  هەڵبژاردەی هۆڵەندا دەڵێت ماتیس دی لیختی بەرگریکاری  ئەجاکس لە ماوەی دوو ساڵەدا دەبێتە باشترینی جیهان.

دی لیخت و دی یۆنگی دوو ئەستێرەکەی ئەجاکس بوونەتە جێگەی بایەخی بارسێلۆنا، کۆمان لەوبارەیەوە بۆ رادیۆی کاتالۆنیا وتی “هەردووکیان یاریزانی تایبەتن لەبەر زۆر هۆکار. دی لیخت تەنیا ١٩ ساڵە و دەرچووی ئەکادیمیای ئەجاکسە یان دەکرێ بڵێین ئەکادیمیای بارسا چونکە هەموو ئەو تایبەتمەندی و لایەنە تەکتیکیانەی تێدایە کە بارسێلۆنا دەیەوێت. ئەو دەبێتە باشترینی جیهان لە دوو ساڵدا”.

دی لیخت خەڵاتی کوڕی ئاڵتونی پێدرا وەکو باشترین یاریزانی لاوی ٢٠١٨. هەروەها دی یۆنگ یش لەلایەن ئەجاکسەوە نرخی بە ٨٠-١٠٠ ملیۆن یۆرۆ خەمڵێنراوە.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close