
یاریگا –
لە یارییەكی دیكەی هەفتەی 23 لالیگا بارسێلۆنا لە یاریگای خۆیدا میوانداری مایۆركا دەكات.
وابڕیارە ئەمڕۆ شەممە كاتژمێر 18:15 بە كاتی هەولێر بارسێلۆنا لە یاریگای خۆیدا میوانداری مایۆركا بكات، لە میانی یارییەكانی گەڕی 23 لالیگای ئیسپانیا.
پڕۆفایلی یاریی

بارسێلۆنا لەم وەرزەی لالیگادا 22 یاریی كردووە 18 یاریی بردووەتەوە یەك یاریی یەكسان بووە و سێ یاریی دۆڕاوە.
بە كۆكردنەوەی 55 خاڵ لە پێشەنگی ریزبەندی لالیگا دێت.
لە بەرامبەردا ریال مایۆركا 22 یاریی كردووە شەش یاریی بردووەتەوە شەش یاریی یەكسان بووە و دە یاریی دۆڕاوە.
هەواڵی پێكانی یاریزانەكان
بارسێلۆنا بە بێ پێدری، رافینیا، كریستێنسن و گاڤی رووبەڕووی مایۆركا دەبێتەوە.
مایۆركا بە بێ تاكوما ئاسانۆ رووبەڕووی بارسێلۆنا دەبێتەوە.
پێكهاتەی پێشبینیكراوی بارسێلۆنا
گارسیا
كۆندێ، كوبارسی، ئێریک گارسیا، بالدێ
ئۆلمۆ، دی یۆنگ
یامال، لۆپێز، راشفۆرد
فێران تۆرێس
پێكهاتەی پێشبینیكراوی مایۆركا
لیۆ رۆمان
مۆرێی، ڤالیخێنت، رایێۆ، كومبولا، مۆیكا
ساموێل كۆستا، مۆرلانێس
ئاسانۆ، موریكی، داردێر



