ئاسیاجامی ئاسیاگرنگترین

چیرۆکی ئەو یاریزانەی لەژێر هەڕەشەی ئەشکەنجە و زیندانی دایە و پێویستی بە هاوکاری تۆیە

 

یاریگا-حەکیم عورێبی یاریزانێکی دیاری پێشووی بەحرەین لەژێر رەحمی تایلاند دایە و لە ئەگەری ناردنەوەی بۆ وڵاتەکەی تووشی زیندانی و ئەشکەنجە دەبێتەوە.

حەکیم چەند جارێک باسی لە ئەشکەنجەدان و زیندانی کردنی ئەو وەرزشکارانە کردبووەوە کە رەخنە لە رژێمی دەسەڵاتی  بەحرەین دەگرن، سەرەنجام خۆشی لە ٢٠١٢دا دەستگیرکرا و ١٠ ساڵ زیندانی بۆ بڕایەوە بە تۆمەتی توندوتیژی بەرامبەر پۆلیس.

ئەوەی جێگەی سەرسوڕمان بوو لە کاتێکدا ئەو تۆمەی درایە پاڵ ناوبراو لەوکاتەدا لە یارییەکدابوو کە راستەوخۆ دەگوێزرایەوە لەگەڵ ئەوەش دادگا سزاکەی بەسەردا سەپاند .

Image result for Hakeem al-Araibi

دوای دوو ساڵ بە کەفالەت ئازادکرا و ئەویش بەرەو ئوستراڵیا هەڵهات و لەوێ وەکو پەناهەندەی سیاسی وەرگیرا . یاریزانەکەی پێشووی بەحرەین لە ئوستراڵیا یاری بۆ یانەی پاسکۆی ڤالێ دەکات. لە مانگی ١١ی ئەمساڵدا بۆ پشوو لەگەڵ خێزانەکەی روویان کردە تایلاند بەڵام لەوێ لەسەر داوای بەحرەین دەستگیرکرا.

لە ئێستادا هەڵمەتێکی گەورە بەرپاکراوە تاوەکو تایلاند عورێبی نەنێرێتەوە بۆ بەحرەین. هەڵمەتەکە لەلایەن ئەمنیستی ئینتەرناشناڵەوە کرا و پێویستی بە ٢٥ هەزار واژووە ، لە ماوەی  ٢٤ کاتژمێردا نزیکەی ٢٠ هەزار واژووەکە کۆکراوەتەوە، ئێوەش دەتوانن لێرە داوای ئازادکردنی بکەن : https://www.change.org/p/marise-payne-save-hakeem

رێکخراوی ئەمنیستی دەڵێت ناردنەوەی بەحرەین دژی یاساکانی مرۆڤایەتییە ئەگەر بزانرێت ئەو لە وڵاتەکەی توشی سزا و ئەشکەنجە دەبێتەوە.

حکومەتی ئوستراڵیا و یەکێتی تۆپی پێی ئوستراڵیا و یەکێتی تۆپی پێی جیهان سەرجامیان داوایان لە تایلاند کردووە ناوبراو بنێرێتەوە بۆ ئوستراڵیا نەک بەحرەین.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close