ئەوروپائیسپانیائینگلتەرابازاری گواستنەوە

ئۆزیل کڕیاری لە ئیسپانیاوە بۆ پەیدا بووە

یاریگانێت- ئۆزیل کە وا دەردەکەوێت لە پلانەکانی ئونای ئێمری ڕاهێنەری ئارسیناڵدا جێی نابێتەوە وەک یاریزانی سەرەکیی، یانەکانی ئەورووپاش ئەمە بە هەل دەزانن تا یاریسازە ئەڵمانییەکە بگواستنەوە ڕیزەکانیان.

دوای بەستنەوەی بە چەند یانەیەکی جیاوازەوە لە ماوەی ڕابردوودا، ئێستا یانەی ئەتڵەتیکۆ مەدریدی ئیسپانی بۆی هاتوونەتە سەر خەت. ئەمەش بە گوێرەی هەواڵێکی El Gol Digital  کە ڕۆژنامەی دەیلی ستار و میرەری ئینگلیزیش بڵاویان کردۆتەوە.

بە گوێرەی هەواڵەکە یانەکەی پایتەختی ئیسپانیا بڕی 18 ملیۆن پاوەندی خستۆتە سەر مێزی گفتوگۆکان بۆ کڕینی ناوەڕاستکارە 30 ساڵەکەی گەنەرز کە پێشتر لە ڕیزەکانی ڕیاڵ مەدریدەوە هاتە ئەم یانەیە.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close