ئەوروپائینگلتەرا

مۆرینهۆ: وازهێنانی چیک زیانێکی گەورەیە بۆ تۆپی پێ

یاریگانێت- ئەمڕۆ پیتەرچیکی گۆڵپارێزی پێشووتری چێڵسی و ئێستای ئارسیناڵ وازهێنانی یەکجارەکی خۆی لە تۆپی پێ ڕاگەیاند دوای کۆتایی هاتنی ئەم وەرزە.

لەم بارەیەوە مۆرینهۆ پەیامی هاوسۆزیی بۆ گۆڵپارێزەکەی پێشووی نارد: “من شەرەفمەندم کە ئەو ڕاهێنەرە بووم سەرەڕای تەمەنە بچووکەکەی، درێسی ژمارە یەکم داوە پیتەر.”

“لەو دوای ئەو ڕۆژەوە، ئیتر ئەو خۆی بوو، ژمارەکانی، گۆڵ خاوێنیی (کلین شیتەکانی)، نازناوەکانی و پیشگەربوونیی خۆی بوو.”

زیاتر پەسنی دەکات و دەڵێت: “وازهێنانی زیانێکی گەورەیە بۆ تۆپی پێ، بەڵام مێژوو شتێکە ناسڕدرێتەوە. زۆر پیرۆزبایی لێدەکەم ئەم کاروانە وەرزشییە نایابەی.”

مۆرینهۆ و چیک ساڵی 2004 هاووەخت پێکەوە گەشتنە ستامفۆرد بریج و لە یەکەم وەرزیاندا پریمەرلیگیان بۆ بلووز بەدەست هێنا.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close