ئەڵمانیائەوروپائیسپانیائینگلتەرابازاری گواستنەوە

هێرناندێز لە دەرگای ڤالانسیاوە دەگەڕێتەوە ئیسپانیا

یاریگانێت- هێرشبەری مەکسیکی خافێر هێرناندز کە لە ئێستادا لە یانەی وێستهامی ئینگلییزیە، دەگەڕێتەوە ئیسپانیا بەڵام ئەمجارە بۆ ڕیزی یانەی ڤالانسیا.

سایتی Goalی جیهانیی بڵاوی کردەوە یانەی ڤالانسیا بە ناوەڕۆک و وردەکاریی بەندەکانی یاریزانەکە ڕازی بووە. سایتەکە ئاماژەی بە سەرچاوەی زانیارییەکەی کردوە و Sky Italyی وەک ژێدەری هەواڵەکە ناو هێناوە.

دوای کۆتایی هاتنی بۆندی بەخواستن پێدراوی میکی باتشوای هێرشبەریان لەلایەن چێڵسیەوە، شەمشەمەکوێرەکان لە دوی جێگروەیەکدا دەگەڕێن و چیچاریتۆی مەکسیکیان بۆ ئەم نیازە دەستنیشان کردووە.

سایتەکە ئەوەشی نووسیوە کە هێرشبەرە 30 ساڵەکە بە دوای خولەکی زیاتری یاریکردندا دەگەڕێت و دەیەوێت وێستهام جێبهێڵێت، بەڵام یانەکەی ڕۆژهەڵاتی ڵەندەن نایانەوێت لەم مانگەدا بیفرۆشن.

ناوبراو پێشتر لە یانەکانی مانچستەر یونایتد و ڕیاڵ مەدرید و لیڤەرکوزن یاری کردووە.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close