فه‌ره‌نساگرنگترین

سێرجیۆ رامۆس دەگەڕێتەوە خولی فەڕەنسا

یانەیەک بۆ گواستنەوەی هاتووەتە سەرهێڵ

Yariga App

یاریگا –

سێرجیۆ رامۆس لە دەرگای یانەیەکی فەڕەنسییەوە لە گەڕانەوە بۆ ئەوروپا نزیکدەبێتەوە.

ماڵپەڕی فیچاخێس بڵاویکردووەتەوە، رامۆس خۆی پێشکەشی یانەی سێڤییا کردبوو، تەنانەت ئامادەبوو بە بێ مووچە یاریی بە درێسی یانە ئەندەلوسییەکە بکات، بەڵام یانەکە بەدەم داواکەیەوە نەهات، ئێستا یانەی مارسیلیا هاتووەتە سەرهێڵ و بە خێرایی گفتوگۆکانی لەگەڵ رامۆس دەستپێکردووە و ئامادەیە تاوەکوو کۆتایی وەرز گرێبەستی لەگەڵدا واژۆ بکات.

سێـــرجــیۆ رامـــۆس

بەگوێرەی رۆژنامە ئیسپانییەکە، مارسیلیا هەموو هەوڵەکانی خستووەتەگەڕ تاوەکوو کاپتنەکەی پێشووی ریال مەدرید قایل بکەن، پێیانوایە رامۆس باشترین بژاردەیە تاوەکوو سەرکردایەتی هێڵی بەرگریی یانەکەیانی پێبسپێرن.

رامۆس ئێستا تەمەنی 39 ساڵە و بێ یانەیە، هەر یانەیەک بیەوێت دەتوانێت لەگەڵی رێکبکەوێت و بە خۆڕایی پەیوەندی پێوەبکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button