ئەوروپائینگلتەرا

بە جارێک دوو پێککراوی کاریگەر یەخەی لیڤەرپووڵی گرت

یارگانێت- لە یەک کتدا هاندەر و هەوادارنی لیڤەرپووڵ بە دوو هەواڵی تایبەت بە پێکانی یاریزانیان ڕاچڵەکان. لە کاتێکدا لە چەند بەرەوەجەنگی نازناوەکان گەرمتر دەبن.

پاوڵ جۆیس، ڕۆژنامەنووس لە ڕۆژنامەی Times زانیاری دا کە ئەلیکساندەر ئاڕنۆڵد بەهۆی ئەو پێکانەی لە یاریاندا بەرامبەر برایتۆن تووشی بووە، لە یاریگاکان دادەبڕێت.

ڕۆژنامەنووسەکە شوێن پێکانەکە و ماوەی دوورکەوتنەوەکەی ڕاگەیاندووە کە لە ئەژنۆی بەرگریکارەکە باڵی ڕاستی لیڤەردایە و مانگێکیشی بۆ ماوەی دوورکەوتنەوەکەی خەمڵاندووە.

سەرباری ئەوەش، جینی ڤیناڵدۆمیش پێ دەچێت هەر بەهۆی پێکانەوە لە یاری داهاتوویاندا بەرامبەر کریستاڵ پاڵاس نەتوانێت یاری بکات.

ئەمەشیان هەر بەهۆی دەرکەوتنی ئاوساویی لە ئەژنۆیدا دوای یارییەکەی برایتۆن، بەڵام پێدەچێت پێکانی جەنگاوەرە هۆڵەندییەکە بڕێک سووکتربێت وەک لەوەی ئاڕنۆڵدی هاوتیمیی. لە ئێستادا چاوەڕوانی ئەنجامی پشکنینەکانن تا لە ڕۆژانی دواتردا ڕابگەیەندرێن.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close