ئیسپانیابازاری گواستنەوەگرنگترین

بارسێلۆنا لە دوو هەفتەدا یەکێک لەم سێ هێرشبەرە دەکڕێت

 

یاریگا-یانەی بارسێلۆنا بەنیازە بەر لە کۆتایی هاتنی گواستنەوەی زستانە هێرشبەرێک بگوازێتەوە ریزەکانی.

بارسا مونیر حەدادی لەدەستدا پاش ئەوەی ئەو هێرشبەرە  ئامادەنەبوو گرێبەستەکەی نوێ بکاتەوە و پەیوەندی بە سیڤیلیاوەکرد بە ئامانجی خولەکی یاریکردنی زیاتر. بارساش لە ئێستادا هیچ هێرشبەرێکی سەرە رمی جێگرەوەی نیە بۆ سوارێز.

بەگوێرەی رۆژنامەکانی ئیسپانیا سێ هێرشبەر دیاریکراون لەلایەن کارگێڕی بارساوە بەو هیوای بتوانن یەکێکیان دەستەبەربکەن. بژاردەی یەکەمیان ئەستەمە و ئەلڤارۆ مۆراتایە. ناوبراو زۆر نزیکە لە ئەتڵەتیکۆ و بەدوای خولەکی یاریکردنی زیاترەوەیەو پێناچیت بە کورسی یەدەگی بارسا رازی ببێت. ئەمە جگە لەوەی دەرچووی ئەکادیمیای ریاڵ مەدریدە.

بژاردەی دووهەمی بارسا فێرناندۆ لۆرێنتی هێرشبەری پێشووی بلباو و ئێستای تۆتنهامە. سەرەڕای ئارەزووی ئەو یاریزانە بۆ گەڕانەوە بۆ ئیسپانیا، ئەمەشیان ئاسان نابێت بەهۆی ئەوەی تۆتنهام لە ئێستادا هیونگ مین سۆنی لەدەستدا و هاری کەینیش تووشی پێکان هاتووە.

بژاردەی سێهەم کە زۆرترین چانسی هەیە، کریستیان ستیوانی هێرشبەری جیرۆنایە. . ستیوانی ٣٢ ساڵ لە لالیگا یاری دەکات و ئامادەیە هەروەها ئەزموونی ئینگلتەراشی هەیە. لەم وەرزەدا سێهەم گۆڵکاری لالیگایە تا ئێستا لەدوای مێسی و سوارێز. ناوبراو سزای هەڵوەشاندنەوەی گرێبەستەکەشی ١٥ ملیۆن یۆرۆیە. بەگوێرەی ئاس لەباری دڵنیابوونی بارسا لەنەکڕینی دوو هێرشبەرەکەی دیکە، ئەوا راستەوخۆ کارەکانی گواستنەوەی ستیوانی دەست پێدەکات.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close