سعوودیەگرنگترین

بەرپرسانی خولی سعوودی هۆشدارییەکی تووند بە کریستیانۆ رۆناڵدۆ دەدەن

"هیچ یاریزانێک لە سەرووی بڕیارەکانی خولەکەوە نییە"

Yariga App

یاریگا –

کریستیانۆ رۆناڵدۆ بۆ دووەم یاریی لەسەریەک رەتیدەکاتەوە بەشداریی لە یاریی یانەی نەسڕدا بکات و بەرپرسانی خولی رۆشنی سعوودی لەوبارەیەوە ئاگادارییەکی تووندیان بۆ کریستیانۆ رۆناڵدۆ ناردووە.

بەگوێرەی رۆژنامەی مارکا، رابیتەی خولی رۆشنی سعوودیە لە ئاگادارییەکدا بە رۆناڵدۆیان راگەیاندووە خولەکە چەند بنەمایەکی لەخۆگرتووە، هەر یانەیەک بە شێوەی سەربەخۆ لەژێر ئەو بنەمایانە کارەکانی دەکات، یانەکان دەستەی بەڕێوەبردنی خۆیان هەیە، خۆیان بڕیار لەسەر چۆنیەتی خەرجکردن و ستراتیژی یاریزان گواستنەوە دەدەن.

هەمان سەرچاوە دەڵێت، لە ئاگادارینامەکەدا هاتووە، “بریارەکانی خولەکە بەپێی ویستی هیچ یاریزانێک نابن، گرنگ نییە ئەو یاریزانە چ ناوبانگ و پێگەیەکی گەورەی هەیە.”

کریستیانۆ رۆناڵدۆ بە درێسی یانەی نەسڕ

کریستیانۆ لە دیسێمبەری 2022 بە خۆڕایی پەیوەندی بە یانەی نەسڕی سعوودی کرد و تاوەکوو ئێستا بەشداریی لە 127 یاریدا کردووە، لەو ژمارە یارییە توانیەتی 111 گۆڵ و 22 ئەسیست بکات.

بابەتی زیاتر

Back to top button