ئینگلتەراگرنگترین

لیام رۆسێنیۆر تۆمەتێک دەخاتە پاڵ ئارسیناڵ

Yariga App

یاریگا –

لیام رۆسێنیۆر، راهێنەری یانەی چێڵسی پێیوایە یانەی ئارسیناڵ رێزیان لە تیپەکەی نەگرتووە.

لە یاریی پێش کۆتایی جامی کاراباو چێڵسی میوانداریی ئارسیناڵی کرد و یانەی میوان بە ئەنجامی 1-0 یارییەکەی بردەوە، بە ئەنجامی هەردوو یارییەکە 4-2 سەرکەوتنی بەدەستهێنا و خۆی گەیاندە یاریی کۆتایی جامەکە.

لە دەستپێکردنی یارییەکە و لە کاتی خۆگەرمکردنی یاریزانان، رۆسێنیۆر بە تووڕەییەوە هاوار بەسەر ستاف و یاریزانی ئارسیناڵ دەکات و پێیان دەڵێت لە نیوە یاریگای خۆتاندا بمێننەوە.

دواتر راهێنەرە ئینگلیزییەکە روونکردنەوەی دا و ئەو کارەی یاریزانانی ئارسیناڵی بە پێشلکاری ناوبرد.

بابەتەکە پەیوەندی بە یاریکردن بە مێشکەوە نییە، هەر تیپێک نیوە یاریگای خۆی هەیە، هەستم کرد ئەوان نیوە یاریگای ئێمەیان تێپەڕاندووە، ئەوەش کاریگەریی لەسەر یاریزانان و ستافەکەم هەیە.

لیام رۆسێنیۆر، راهێنەری چێڵسی

لە درێژەی قسەکانیدا، راهێنەرەکەی بلووز گوتی کە مەبەستی بێرێزیکردن نەبووە بە یاریزانان ئارسیناڵ و رێزی زۆر لە میکێل ئارتێتا و سەرجەم یاریزانەکانی گەنەرز دەگرێت، بەڵام دەبێت یانەکان لە کاتی خۆئامادەکردنی پێش یاریی رێز لە یەکدی بگرن.

کێشەم لەگەڵ هیچ یاریزانێکی ئارسیناڵ نییە، راهێنەرێکی نایابیان هەیە، رێزیان لای من هەیە، تەنیا ئەوە بوو پێموایە لەو ساتەدا بێرێزی بە تیپەکەم کراوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button