ئینگلتەراگرنگترین

پیتەر چیک بەیەکجاری واز لە یاریکردن دەهێنێت

 

یاریگا-پیتەر چیک گۆڵپارێزی یانەی ئارسناڵ ئاشکرایکرد لە کۆتایی ئەم وەرزەدا بەیەکجاری واز لە یاریکردن دەهێنێت.

چیک کە هەمیشە بە درێسی چێڵسییەوە لە خەیاڵی هاندەرانیدایە، لە ٢٠١٥ـەوە پەیوەندی بە ئارسناڵەوە کردووە. لەم وەرزەدا پێگەی خۆی لە پێکهاتەی سەرەکی لەدەستدا و ئەمرۆش رایگەیاند بەیەکجاری واز لە یاریکردن دەهێنێت.

چیک ئەمڕۆ وتی “دوای ١٥ ساڵ یاریکردن لە پریمەلیگ و بەدەستهێنانی تەواوی ئەو ناسناوانەی کە بوونیان هەیە، ئیتر کاتی وازهێنان هاتووە. هەوڵدەدەم لەم وەرزەدا لەگەڵ ئارسناڵ لانیکەم ناسناوێک ببەینەوە و دواتر بزانین لە دەرەوەی یاریگا ژیان چی بۆ هەڵگرتووین”.

پیتەری ٣٦ ساڵ ماوەی ٢٠ ساڵە لە یاریگاکاندایە و لەو ماوەیەدا ١١ ساڵیانی لە ستامفۆرد بریج بەسەربرد، تێیدا ٣٣٣ یاری بۆ بلوز ئەنجامدا.

 

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close