
یاریگا –
رافینیا، ئەستێرەی بەڕازیلی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی بەڵێنێكی گەورە بە هاندەرانی یانەكەی دەدات.
رافینیا لە هاوینی 2022 لە ریزەكانی لیدز یونایتدەوە بە بەهای 58 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بارسێلۆناوە كرد و تاوەكو 2028 گرێبەستی لەگەڵ یانەكەیدا هەیە.
🎥 | But wait, there’s more!
We couldn’t stop at only 50 minutes of conversation with Raphinha in part 1, so the 53-minute part 2 is now live 🍿
Watch what he had to say about Lamine Yamal, Neymar, Vinícius Júnior, Marcelo Bielsa and much more 🎙️👇https://t.co/EaxtfTpNeY
— Sofascore Football (@Sofascore) February 5, 2026
لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ سۆفا سكۆر رافینیا گوتی:
لامین هەموو كات خەریكی مۆبایلەكەیەتی، هەمیشە تیک تۆک، واتس ئەپ و ئینستاگرام بەكاردەهێنێت و بیستۆكی لە گوێدایە و گوێ لە گۆرانی دەگرێت. بەیانیان هەموو كات خەوتووە چونكە پێم وایە شەوان درەنگ دەخەوێت، ناچێتە ئاهەنگەكان بەڵام چونكە شەوان مۆبایل بەكاردەهێنێت درەنگ دەخەوێت.
گاڤی هەمووكات شتەكانی لەبیردەكات، جانتاكەی، پاسپۆرتەكەی و بیستۆكەكەی، هەمووكات دەبێت بوەستین و بەدوای شتەكانیدا بگەڕێین، زۆربەی كات شتەكانی لە ژوور جل گۆڕین و پاسەكاندا دەدۆزینەوە، لە گەشتەكانماندا لە دواوە دادەنیشم كە دادەبەزین دەگەڕێم بزانم هیچی لەبیركردووە یاخود نا.
لە كلاسیكۆ دەرفەتم هەبوو هاتریک بكەم بەڵام لەدەستمدا، جاری داهاتوو روودەدات.
یاریزانە 29 ساڵانە بەڕازیلییەكە لەگەڵ بارسێلۆنا بەشداری 166 یاریی كردووە و توانیویەتی 67 گۆڵ بكات و 56 گۆڵیش درووست بكات.



