ئەوروپائیتاڵیائیسپانیابازاری گواستنەوەیاریگا

 قولاپەکەی مەدرید گەشتە دەمی دووەم گۆڵکاری خولی ئیتاڵی

یاریگانێت- برەودان بە هێنان و بەشداریی پێکردنی یاریزانی لاو لەلایەن ئیدارەی ڕیاڵ مەدریدەوە بەردەوامیی هەیە، کە وەک دەگوترێت پێچەوانەی ستراتیژیەتە هەمیشەییەکەی شاهانەکانە کە بڕەپارەیەکی زۆری لە کڕینی ئەفسانە و سوپەرستارەکاندا خەرج دەکرد.

لە تازەترین مانۆڕیدا، زلهێزەکەی ئیسپانیا هەوڵی پەلکێشکردنی کریستۆ پیاتیک-ن لە یانەی جێنەوای ئیتاڵی. ڕۆژنامەی ASی ئیسپانی ئەمەی بڵاو کردۆتەوە و زانیارییەکەشەی بە گوتەی ئەوان، لە کەسی نزیک لە هێرشبەرەکە و هەروەها لە بەڕێوبەری یانە ئیتاڵیەکەوە چنگ کەوتووە.

پیاتیکی پۆڵەندیی تەمەنی 23 ساڵە و لە ئێستادا دووەم گۆڵکاری خولی ئیتاڵییە بە تۆمارکردنی 13 گۆڵ دوای کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ. AS دووپاتی کردۆتەوە لە هەواڵەکەیدا بە پشتبەستن بەو زانیاریانە، ڕیاڵ کۆنتاکتی لەگەڵ گۆڵکارەکەدا بەستووە.

ئەم هەوڵانەی ڕیاڵ دوای ئەو ئامارە خراپانەی دێت کە لە لایەنی هێرشبەریی یانەکە دەبینرێت و هەروەها بوونی یاریزانی پێککراوی زۆر کە دواترینیان کەریم بنزیمەیە. بۆیە هەرچی زووە بۆ پڕکردنەوەی ئەو کەلێنە و بەهێزکردنی هێڵی هێرشبەریی، لەم گواستنەوەی زستانەدا بۆندەکە بە کۆتا بگەیەنن.

زانیارییەکانی AS ئەوەشیان تیا بەدی دەکرێت کە گفتوگۆی دوولایەنەی هەردو یانەکە بوونی هەیە و بریکارەکانی هێرشبەرەکە و مەدرید بە وردی چاودێریی گۆڕانکارییەکان دەکەن و لایەنی ئیتاڵی نرخی 50 ملیۆن یۆرۆیان خستۆتە سەر پیاتێک.

کۆمێنتێکی نوێ دابنێ

کۆمێنتەکان

بابەتی پەیوەندیدار

Back to top button
Close