
یاریگا –
یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا یانەیەکی وڵاتەکەی بەتوندی سزادا بەهۆی پابەندنەبوون بە رێساکانەوە.
بەگوێرەی راگەیاندندرواێکی فەرمی کە زۆرێک لە سەرچاوە وەزشیەکانیش بڵاویانکردووەتەوە، یەکێتی تۆپی پێی ئینگلتەرا سزای یانەی لێستەر سیتی داوە.
لێستەر سیتی ئێستا لە چامپیۆنشیپ بەشداریی دەکات، پێشێلی یاساکانی (سوود و بەردەوامیی) کردووە کە پەیوەستە بە رێژەی داهات و خەرجی.
یاسای سوود و بەردەوامیی، چوارچێوەیەکی بۆ یانەکان پریمەرلیگ داناوە بۆ ئاستی خەرجی و زیانی دارایی بە جۆرێک نابێت زیانەکانیان لەو بڕە پارەیەی بۆیان دیاریکراوە، تێپەڕ بکات. لە روودانی ئەوەدا، ئەوا دووچاری سزا دەبنەوە کە بە زۆری خۆی لە داشکاندنی خاڵدا دەبینێتەوە.
ئەو سزای بەسەر لێستەردا هاتووە داشکاندنی خاڵە.
بەگوێرەی راگەیەندراوی یەکێتیەکە، رێویەکانی ئینگلتەرا لە سێ وەرزی لەسەریەک کە تا وەرزی 2023/24 درێژەی خایاندووە، بە بڕی 20.8 ملیۆن پاوەند خەرجییان زیاتر بووە لە داهات، واتا زیانیان زیاتر بووە وەک لە دەستکەوت.
هێشتا دەرفەت لەبەردەم لێستەردا ماوە تانە لە بڕیارەکە بدات، بەڵام لە باری رەتکردنەوەی تانەکەی، ئەوا لە پلەی حەڤدەیەمی ئێستا دادەبەزێت بۆ پلەی بیستەم و ژمارەی خاڵەکانی لە 38 خاڵ دەبێتە 32 خاڵ.
BREAKING: Leicester have been handed a six-point deduction for a breach of financial spending rules 🚨 pic.twitter.com/VzyLL25LOq
— Sky Sports News (@SkySportsNews) February 5, 2026



