
یاریگا –
یانەی بایرن میونشنی ئەڵمانی گرێبەستی سێرجی گنابری تاوەكو 2028 راگەیاند.
هەژماری فەرمی بایرن میونشن لە پلاتفۆرمی ئێكس نوێكردنەوەی گرێبەستی گنابری تاوەكو 2028 راگەیاند.
Unsere Nummer 7️⃣ bleibt bis 2028! 🙌
FC Bayern und @SergeGnabry verlängern Vertrag. ✍️
🔗 https://t.co/2mmJWIaGOd pic.twitter.com/5lPFbuCPwz
— FC Bayern München (@FCBayern) February 5, 2026
گنابری لە هاوینی 2017 لە ریزەكانی ڤێردێر برێمن بە بەهای 8 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بایرن میونشنەوە كرد.
لەم وەرزەدا 26 یاریی بۆ بایرن میونشن كردووە و توانیویەتی حەفت گۆڵ بكات و هەشت گۆڵیش درووست بكات.
لەگەڵ یانە باڤارییەكە 311 گۆڵی كردووە و توانیویەتی 100 گۆڵ بكات و 69 گۆڵیش درووست بكات.



