تەواو؛ ئەستێرەیەک بایرن میونشن جێدەهێڵێت

یاریگا –
ساشا بۆی، بەرگریکاری فەڕەنسی، ریزەکانی بایرن میونشن جێدەهێڵێت.
رۆژنامەنووسی تۆڕی سکای ئەڵمانیا فلۆریان پلێتنبێرگ بڵاویکردووەتەوە، هەموو شتێک کۆتایی هاتووە و گالاتاسەڕای بۆ گواستنەوەی ساشا بۆی، لەگەڵ بایرن میونشن گەیشتووەتە رێککەوتنی کۆتایی.
بەگوێرەی هەمان سەرچاوە، گرێبەستی بەرگریکارە فەڕەنسییەکە لەگەڵ گالاتسەڕای بە شێوەی خواستن دەبێت و یانە تورکییەکە تەواوی مووچەی یاریزانەکە دابین دەکات و دەتوانێت لە کۆتایی وەرز بڕگەی کڕینەوەی یاریزانەکە چالاک بکات.
🚨💥 Sacha Boey to Galatasaray – DONE DEAL ✔️
Full agreement with FC Bayern. Loan with an option to buy, Gala covering the full salary. Gala had been speculating on the deal, as exclusively revealed. They already wanted to bring him back in the summer. Okan Buruk now crucial in… pic.twitter.com/SUmtzdvdRL
— Florian Plettenberg (@Plettigoal) February 5, 2026
گالاتاسەڕای لە هاوینی رابردوو هەوڵێکی زۆری بۆ گەڕاندنەوەی یاریزانە تەمەن 25 ساڵانییەکەدا بەڵام سەرکەوتوو نەبوون، ئەمڕۆ رێککەوتنی تەواویان لەگەڵ یانە ئەڵمانییەکە کردووە و تەنیا تێپەڕاندنی پشکنینی پزیشکی ماوە.
ساشا بۆی لە هاوینی 2024 لە گالاتاسەڕایەوە بەبڕی 30 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە بایرن میونشن کرد.
ساشا بە درێسی بایرن میونشن لە سەرجەم پاڵەوانێتییەکان بەشداریی 38 یاریی کردووە، گۆڵێکی کردووە و پێنج گۆڵی دروستکردووە.