ئیسپانیاگرنگترین

تێر شتیگن بەیاننامەیەکی فەرمی بڵاودەکاتەوە

بڕیاری کۆتایی دەدات

Yariga App

یاریگا –

مارک ئاندرێ تێر شتیگن بەفەرمی بڕیارەکەی بۆ ئەنجامدانی نەشتەرگەری راگەیاند.

تێر شتیگن، گۆڵپارێزی ئەڵمانی و بارسێلۆنا کە ئەم گواستنەوەی زستانەیە بەشێوەی خواستن روویکردە جیرۆنا، لە یەکەم یاریی خۆیدا لەگەڵ یانەکە تووشی پێکانێکی سەخت بووە و ناچارە نەشتەرگەری ئەنجام بدات.

تێر شتیگن لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی خۆیەوە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە و نووسیویەتی:

زۆرینەتان لە ئاستێکی کەسییدا نامناسن، بۆیە دەمەوێت شتێکتان لەگەڵ باس بکەم.
من کەسێکی گەشبینم، هەمیشە هەمیشە ئەم ئەقڵیەتەم هەبووە و بۆ هەموو ئەو ئاڵەنگاریانەی رووبەڕووی بوومەتەوە لەگەڵ خۆمدا هەڵمگرتووە، بەڵام ئەمەیان بەتایبەت بۆ من قورسە.

کۆتایی هەفتەی رابردوو، خراپترین شت روویدا: لە کاتی یارییەکە تووشی پێکان بووم. تازە گەیشتبوومە جیرۆنا، کە هەر لە سەرەتاوە زۆر بە گەرمی پێشوازیم لێکرا و بە کەسێکی نزیکیان دانام. بەڕاستی زۆر بەپەرۆش بووم بەشێک بم لە تیمەکە و یارمەتیدەری ئامانجە هاوبەشەکەمان بم.

ئیدی رۆڵی من دەبوو بەتەواوی بگۆڕێت، بەڵام پاڵپشتیم بۆ تیمەکە ناگۆڕێت. ئێرە تەنیا کۆمەڵەیەکی نایاب و ستافی راهێنەران نین؛ هەست دەکەیت خێزانێکە و هەر لە سەرەتاوە هەستم بە نزیکی و پاڵپشتیان کرد.

وەکوو وەرزشوان گەورەترین خۆشی ئێمە رکابەرییە: راهێنان و یاریکردن. ناچارم هەموو ئەمانە بۆ چەند مانگێک راگرم، چونکە بڕیارمداوە نەشتەرگەری ئەنجام بدەم.

دەگەڕێمەوە.

بابەتی زیاتر

Back to top button